زانا رۆستایی: هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ناچێت
PM:04:13---16-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ دووری‌ ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت.

زانا رۆستایی ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند, كوتله‌ سیاسیه‌كان  تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر هاوڕان له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان, له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ساڵی‌ 2018دا  به‌ڕێوه‌بچێت.

ڕاشیگه‌یاند به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌و واده‌یه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دیاریی‌ كردووه‌ له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا، مه‌حاڵه‌ و له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیشدا ویستێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یه‌كبخرێن و له‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2018دا به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق هه‌روه‌ها وتی‌ فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌كاریی‌ ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌شنوسی‌ كۆتایی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق.  



موفتی دیاری عێراق: ریفراندۆمی كوردستان جۆرێكه‌ له‌تیرۆر
عه‌بادی: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك ناكه‌ین له‌سه‌ر عێراقی یه‌كگرتوو نه‌بێت
سیستانی: له‌گه‌ڵ سوونه‌دا جه‌ژن ناكه‌ین
ته‌له‌عفه‌ر: گه‌ڕه‌كی‌ كیفاح گەمارۆدراوە
ته‌له‌عفه‌ر: ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ باشور گەمارۆدراوە
دێرزور: 200 چه‌كداری داعش كوژران
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌غدایه‌
هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ ناو ته‌له‌عفه‌ر
نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە