ئامەد: كارتەكانی دەنگدان بە هێلیكۆپتەری سەربازی گواسترانەوە
PM:07:30---16-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1034 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
کارمەندان و کارتەکانی دەنگ دان لەبەر هۆکاری ئەمنی بە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ئامەدەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانی نیستەجێبوون گوازرانەوە.

بەیانی ئەمرۆ 16-4-2017 هاووڵاتیانی توركیا بەمەبەستی دەنگدان بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری لە دەستووری وڵاتەكەیان روویان كردە سندوقەكانی دەنگدان.

 ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردوە،  لەهەریەک لە شارۆچکەکانی لیجە، خانی و دیجلە، هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگاکە، لێپرسراو و کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان و گونییەکان کە کارتەکانی دەنگدانیان تێدا بوو، بۆ ناوەندەکانی راپرسی لە شارۆچکەکان گواستەوە.

ئاشكراشیكردوە كە هەر لەبەر هۆکاری ئەمنی کارمەندانی راپرسی و 89 سندووقی دەنگدان بۆ هەریەک لە گەڕەکەکانی ئوچدامار، تەپە و کاتاجک لە لیجە، گەڕەکی تۆپچولار لە خانی، گەڕەکی یوکوشڵو لە دیجلە، لەرێگەی هێلیکۆپتەری سەربازییەوە گوازرانەوە.



مامۆستایانی ناڕازی سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کرد
گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان
گۆڕان و یەکگرتوو لەکۆبونەوەدان
یوسف محەمەد بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد
گرژی کەوتە خۆپیشاندانەکانی سلێمانیەوە
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وادەی کۆنگرەی حیزبەکەی دیاری کرد
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ کۆبونەوە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:دەبێ دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێبکات
خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە