فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عیراق كوژرا
PM:12:29---17-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 4459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سوپای عیراق، كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای له‌ به‌شی راستی موسڵ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ عه‌قید سه‌ڵاح حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 3ی سه‌ربه‌ لیوای 91ی سوپا له‌میانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی دژبه‌ داعش له‌ ناوچه‌ی موسڵی كۆنی به‌شی راستی شاره‌كه‌، كوژراوه‌.

هاوكات ملازمی یه‌ك نایف زوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عیراق رایگه‌یاند، له‌ میانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی موسڵی كۆن به‌شی راستی شاره‌كه‌، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدراڵ به‌ پله‌ی ملازمی یه‌ك كوژراوه‌.

شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی به‌ری راستی موسڵ له‌نێوان هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق و چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌رده‌وامه‌ و تائێستا نه‌توانراوه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌.



چەکی قورس لەشەڕێکی کۆمەڵایەتیدا بەکارهێنرا
دواین پێشرەوییەکانی سوپای و پێشمەرگە ڕادەستی ئارام شێخ محەمەد کرا
سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ مووسڵ كوژرا
ته‌نها له‌ عێراق، سندووقێك ته‌ماته‌ له‌ به‌رمیلێك نه‌وت گرانتره‌
عه‌بادی: كورد ھاووڵاتی پلە یەكی عێراقە
فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد تەقەی تێکەوت
فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی دژەتیرۆر شەهید بوو
جیاكردنه‌وه‌ی بۆ ناوی كاندیدەكانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كرێت
عه‌بادی هۆشداری ده‌داته‌ توركیا
خه‌رجییه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق 30% دابه‌زیوه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە