حەیدەر شەشۆ وازهێنانی لە یەکێتی ڕاگەیاند
PM:07:53---17-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 33506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی کوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌ فه‌رمی‌ له‌ یه‌كێتی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرد و راشیگه‌یاند له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ناوەندی، کە لەماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنەکە بڵاوکراوەتەوە، حەیدەر شەشۆ رایگەیاندوە"شانازی دەکەم کە لەناو ریزەکانی یەکێتی خەباتم کردووە، تا ماویشم خۆم بەقەرزاری ھەڤاڵ مام جەلال دەزانم، کە لە قۆناغێکی سەخت و دژواردا لەوڵاتی سوریا، ١٧ ئەندامی بنەماڵەکەی ئێمەی لەحکومی لە سێدارەدان ڕزگارکرد".

شه‌شۆ بەڵێنیداوە، لەکوردستان و یەکێتی دوور نەکەوێتەوە، بەڵام بەھۆی دامەزراندنی حزبێکی نوێی تایبەت بە ئێزدییەکان، کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و بەپێی پەیرەوی ناوخۆی ئەو حزبە نوێیەش، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەیەک کاتدا ئەندامی دوو حزب بێت، لەبەرئەوە داوای دەستلەکارکێشانەوە لەریزەکانی یەکێتی کردووە.

لەبەرامبەریشدا سکرتارییەتی ئەنجومەنی ناوەندی، دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی حەیدەر شەشۆ، رایانگەیاندوە"حەیدەر شەشۆ تا ئەمڕۆ ھەڤاڵێکی دڵسۆزی یەکێتی بوو، لەمەودواش لەچوارچێوەی رێبازەکەی مام جەلال، کە بڕوابوونە بە ژیانی دیموکراسیانەی سیاسی، وەکو دۆستێکی نزیک لەخۆمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".



كۆمیسیۆن: وەڵامدانەوەی بارزانی كێشەیەكی نوێی لەهەرێم دروستكرد
كەشناسی زانیاری لەسەر بۆمەلەرزەكەی هەرێم ئاشكرادەكات
دامەزراندن لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕاگەیەندرا
ئێران: له‌گه‌ڵ توركیا ئۆپراسیۆنی دژ به‌ په‌كه‌كه‌و پژاک ئه‌نجام ناده‌ین
دادگای فیدڕاڵی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌
ئاكه‌په‌: ریفراندۆمی‌ كوردستان كێشه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه‌
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌شده‌كرێت
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڵاودەکاتەوە
بومەلەرزەیەک ژمارەیەک ناوچەی کوردستانی هەژاند
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری كەركوك كوژرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە