یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی بڕیار بوو سزا بدرێت
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شیعرێك بۆ شانده‌كه‌ی یه‌كێتی و ده‌نوسێت
PM:09:22---17-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 30752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شیعرێکدا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر شانده‌كه‌ی یه‌كێتی و ڕیفراندۆم.

كه‌ی دێته‌وه‌؟؟؟
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.

سوپاس بۆ كوردساتی ئازیزو به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه‌ گۆرانی (كه‌ی دێته‌وه‌)ی هێنایه‌وه‌ بیرم .. له‌ كاتێكدا كه‌ به‌شدار بووان به‌و په‌ڕی دڵه‌ڕاوكێ و ترسه‌وه‌ سه‌رقاڵی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و گۆرانیه‌ بوون ، گۆرانیه‌كه‌ مێشكمی بۆ دۆخی ئه‌مڕۆمان برد…

كه‌ی دێته‌وه‌، كه‌ی دێته‌وه‌ ؟

په‌ڕله‌مانمان، كه‌ی دێته‌وه‌؟

له‌ده‌ستمان چوو… به‌ خوا هه‌رگیز نایته‌وه‌.. نایته‌وه‌..

ووتمان، ئامان، ئه‌و سازانه‌ نه‌بڕایه‌وه‌.. نه‌بڕایه‌وه‌ ؟

گرێی به‌ختی ئه‌م هه‌رێمه‌ نه‌كرایه‌وه‌.. نه‌كرایه‌وه‌ ؟

ووتیان نه‌خێر، تازه‌ لیژنه‌ دانرایه‌وه‌.. دانرایه‌وه‌

وتمان قوربان وا نرخی نه‌وت هه‌ڵسایه‌وه‌.. هه‌ڵسایه‌وه‌

ئه‌ی مووچه‌ كوا؟

وتیان، وه‌ڵا، نادرێته‌وه‌ .. نادرێته‌وه‌

بۆ دووا جار، نه‌خشه‌ رێگا كێشرایه‌وه‌.. كێشرایه‌وه‌

به‌ڵام نه‌خشه‌..

له‌و دیوو (پردێ) سڕایه‌وه‌.. سڕایه‌وه‌..

شانده‌كه‌شمان به‌ بێ ده‌ستكه‌وت، گه‌ڕایه‌وه‌.. گه‌ڕایه‌وه‌

جوابی قه‌یران، به‌ سه‌د قه‌یران درایه‌وه‌

هه‌مدیس ته‌پڵی (ریفراندۆم) لێدرایه‌وه‌.. لێدرایه‌وه‌!!

سه‌رۆك له‌سه‌ر، كورسیه‌كه‌ی هه‌ر مایه‌وه‌ .. هه‌ر مایه‌وه‌

كه‌ی دێته‌وه‌ ؟ كه‌ی دێته‌وه‌ ؟

پاره‌ی نه‌وتمان، كه‌ی دێته‌وه‌؟

بوو به‌ حوشتر.. به‌خوا هه‌رگیز نایته‌وه‌.. نایته‌وه‌ …………….

تێبینی:

به‌رێزان، من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بۆ هات باقیه‌كه‌ی بۆ ئێوه‌ی ئازیز به‌جێ ئه‌هێڵم..



گۆڕان پێشنیارەکانی پارتی ڕەتکردەوە
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی پێهات
كەجەكە: ڕیفراندۆم سەرناکەوێت
وێنە: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا دەکەن
داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی گه‌شتیاران ده‌كرێت
لەتیف نێروەیی: هیچ کایەیەکی سەرەکی حکومڕانی بە دەستی یەکێتییەوە نییە
پارتی: نابێ مافی دەنگدانی هاووڵاتیانی كەركووك پێشێل بكرێت
‌سوپای پاسداران: لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوبەڕوبونەوە ڕویداوە
کەش و هەوای سبەینێ ڕاگەیەندرا
‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك 30 گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە