عەبادی بڕیارێک لەسەر هەرێم دەدات
PM:03:17---18-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 20019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حەیدەر عەبادی بریاریدا پشكی بودجەی تەندروستی هەرێم بكاتەوە بە لە %17ە كە دەكاتە 92 ملیار دینار لە كۆی 541 ملیار دیناری بودجەی گشتی تەندروستی عێراق.

فارس بریفكانی جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان داوای كردوە بودجەی كەرتی تەندروستی لە 541 ملیار دینارەوە بۆ یەك ترلیۆن و 330 ملیار دینار زیادبكرێت، هەروەها پشكی بودجەی هەرێمیش بكرێت بە 226 ملیار دینار.

وتیشی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریداوە پشكی بودجەی تەندروستی هەرێم بكات بە لە %17 كە پێشتریش هەر بەوشێویەبوو كە دەكاتە 92 ملیار دینار لە كۆی گشتی بودجەی تەندروستی عێراق، كە ئەوەش تەنیا لە  25%ی پێداویستییەکانی کوردستان پڕدەکاتەوە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی باسی لەوەشكرد ئەگەر بودجەی تەندروستی زیادبكرێت ئەوا هەرێمی كوردستان بەئاسانی دەتوانێت پێداویستی تەندروستی ئاوارەكان دابین بكات بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر ئاوارە لە هەرێم بوونیان هەیە.



عه‌بادی‌: رێگه‌ ناده‌ین كه‌س ئیراده‌ی‌ به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت
عەبادی لەسەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان فەرمانێکی دەرکرد
ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و به‌غدا: خۆتان له‌ توندوتیژی به‌دور بگرن
رایان دیلن: ئەوەی لە کەرکوک و دەورووبەری روویدا ھەماھەنگی ھێزەکان بووە
ئه‌مریكا: پشتگیری له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین
دوبز کۆنترۆڵکرایەوە
فوئاد مه‌عسوم په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
‌عەبادی پەیامێک ئاڕاستەی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق: کورد ڕەزامەندبووە لەسەر شەڕنەکردن لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان
حەدیسی: دەبێت ھەرێم دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە