هه‌ده‌په‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی تورکیا ده‌كات
PM:02:45---19-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پاش ئه‌وه‌ی پارتی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په‌ تانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمی توركیادا و داوای دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كرد، پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ هه‌ده‌په‌ تانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ریفراندۆمه‌یدا.

ئه‌حمه‌د یلدرم په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند هه‌ژماركردنی ده‌نگی به‌ڵگه‌كانی بێ مۆر نایاساییه‌.

یلدرم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌ه‌وه‌ دا دەنگێكی زۆر ئەژمار كراوە كە مۆری فەرمی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی پێوە نییە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئەندامێكی تیمی چاودێری ئەوروپا بۆ ریفراندۆمی توركیا، ئالیو كورون رایگەیاند پێدەچێت 2.5 ملیۆن دەنگ لە ریفراندۆمی رۆژی یەكشەممەی رابردووی توركیا دەستكاری كرابێت.

بە پێی راپۆرتێكی رویتەرز، رێكخراوی ئاسایش و ھاوكاری ئەوروپا رایگەیاند بەرپرسانی توركیا لە بارەی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی ریفراندۆم ھاوكاری ناكەن.

ئەردۆغان نیگەرانی و رەخنەكانی چاودێرانی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە بارەی ئەنجامی ریفراندۆم رەتكردەوە.



گۆڕان پێشنیارەکانی پارتی ڕەتکردەوە
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی پێهات
كەجەكە: ڕیفراندۆم سەرناکەوێت
وێنە: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا دەکەن
داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی گه‌شتیاران ده‌كرێت
لەتیف نێروەیی: هیچ کایەیەکی سەرەکی حکومڕانی بە دەستی یەکێتییەوە نییە
پارتی: نابێ مافی دەنگدانی هاووڵاتیانی كەركووك پێشێل بكرێت
‌سوپای پاسداران: لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوبەڕوبونەوە ڕویداوە
کەش و هەوای سبەینێ ڕاگەیەندرا
‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك 30 گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە