عه‌بادی: کوردستان توشی شکستێک دەبێت دەیان ساڵ درێژە دەكێشێت
PM:03:57---19-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 34518 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریی دا له‌و نوشوسته‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی جیابوونه‌وه‌یه‌وه‌ تووشی ده‌بێت‌و ده‌یان ساڵ درێژه‌ ده‌كێشێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند"ڕاپرسی له‌سه‌ر چاره‌نووس مافی‌ هه‌موو گه‌لێكه‌، به‌ڵام ئه‌م كاته‌ بۆ ڕاپرسی كاتێكی گونجاو نییه‌‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا نییه‌".

عه‌بادی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا هۆشدارییدا له‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مایه‌ی‌  له‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ستیهێناون، یاخود وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ"تووشی نوشوستێك ببێت كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌یان ساڵ درێژ ببێته‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد"كه‌ زۆرینه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌ودان، به‌ڵام وه‌ك له‌ قسه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌، بابه‌تی ڕاپرسی په‌یوه‌ندی به‌ ململانێی نێوخۆیی پارته‌كانی هه‌رێم‌و موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش له‌ كه‌ركووك، حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوور و یاسایه‌، وتیشی"ئێمه‌ ته‌نها ڕێگه‌یان پێ ده‌ده‌ین ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن".



ئه‌مریكا: پشتگیری له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین
دوبز کۆنترۆڵکرایەوە
فوئاد مه‌عسوم په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
‌عەبادی پەیامێک ئاڕاستەی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق: کورد ڕەزامەندبووە لەسەر شەڕنەکردن لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان
حەدیسی: دەبێت ھەرێم دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت
دیالە: سوپای عێراق جوڵەی پێ نەکراوە
عێراق کۆتا کاروانی فڕۆکەی L159ی لە چیکەوە پێدەگات
بەسرە هەڕەشەی هەرێمی سەربەخۆ دەکات
سەدر: ھیوادارم کورد لە ئەنجامی ریفراندۆم پاشگەزببنەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە