ژاپۆن: كتێبه‌كه‌ی هیتله‌ر خرایە پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌
AM:11:27---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومه‌تی ژاپۆن دانی به‌وه‌دا نا بۆ مه‌به‌ستی فێربوون و زانستخوازی، كتێبی "تێكۆشانم"ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ریان خستووه‌ته‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه‌.

ئه‌و دان پێدانانه‌ش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌و مه‌رسوومه ئیمپراتۆریه‌ی كه‌ په‌سندی كردبوو، كتێبی ژیانی هیتله‌ر بخرێته‌ پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌.

مانگی رابردوو، حكومه‌تی ژاپۆن بڕیاریدا كار به‌و مه‌رسوومه‌ ئیمپراتۆریه‌ بكات كه‌ له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ریكردبوو، تێیدا كتێبی "تێكۆشانم"ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری وه‌ك بابه‌تێكی خوێندن ده‌ستنیشان كردبوو.

ئه‌و مه‌رسوومه‌ ئیمپراتۆریه‌ له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌ركرابوو، ره‌خنه‌گرانی له‌و بڕوایه‌دان، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداریكردنی ژاپۆن له‌ شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌.

مێژوونووسان ده‌ڵێن مه‌رسوومه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر دڵسۆزی بۆ ئیمپراتۆری ژاپۆنی كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی 1890 ده‌رچووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ره‌گداكوتانی چه‌مكه‌كانی راستگۆیی و رێزگرتن و گوێڕایه‌ڵی و به‌هێزبوونی سه‌ربازییانه‌ی ژاپۆن.



ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە