شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: یه‌كه‌ یه‌كه‌ی‌ شوقه‌كانی‌ شاری‌ دایك ده‌به‌خشم
AM:11:45---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 31075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لێپسراوی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ڵامی‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ چاڤی‌ لاند ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت لەڕێی ئەم نامەیەوە یەکە بەیەکەی ئەو شوقانەی شاری دایک و ئەو حەوت ھەزار مەتر دووجایە دەبەخشم بەخەڵک و ھیوادارم کە ھەر کەسێ زەوی و شوقەی دەوێت با ھەر لەئەمشەوەوە بەناوی منەوە داوای ئەو موڵک و زەوی و شوقەکانە بکات.

دەقی نوسینەکەی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

موباره‌ك بێت..

به‌رێزان

ئه‌وه‌ بۆ جاری دووهه‌مه‌ كه‌ كۆمپانیای به‌ ناو چاڤی له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌م ئه‌داته‌ پاڵ كه‌ گووایه‌ ( ٧٠٠٠ حه‌وت هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌ویم له‌ نزیك چاڤیه‌‌ كه‌یانه‌وه‌ داگیر كردوه‌ و خاوه‌نی كۆمپانیام و به‌ ناوی كۆمپانیاكه‌مه‌وه‌ هێزم ناردوه‌ته‌ سه‌ریان و ئه‌مڕۆ كردیشمی به‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی شاری دایك و كه‌سێكیشی به‌ ناوی (كاوه‌) وه‌ كرده‌ شه‌ریكم..

وا پێ ده‌چێت كه‌ شاسوار _ نالیا_ ن.ڕ.ت _ دارولمولكی بابان _ چافی _ خوا ده‌زانێت چیتر.. سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و زه‌وی و كۆمپانیا و شاری دایكه‌ هی من بن.. گه‌ر وایه‌ ئه‌وا من له‌ رێی ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی ئه‌و شوقانه‌ی شاری دایك و ئه‌و حه‌وت هه‌زار مه‌تر دووجایه‌ ده‌به‌خشم به‌ خه‌ڵك و هیوادارم كه‌ هه‌ر كه‌سێ‌ زه‌وی و شوقه‌ی ده‌وێت با‌ هه‌ر له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ به‌ ناوی منه‌وه‌ داوای ئه‌و موڵك و زه‌وی و شوقه‌كانه‌ بكات كه‌ له‌ لایه‌ن چاڤیه‌وه‌ تۆمه‌تی خاوه‌ندارێتیان دراوه‌ته‌ پاڵم..

موباره‌ك بێت..

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د



وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
کەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
تەندروستی ڕانیە:ئەو حەپانەی فڕێدراون بەقاچاغ هێنراون
ئاوارەکانی عەفرین ناچارن بۆ گەڕانەوەیان پارە بدەن
وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە