هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌رله‌مانتارێكی‌ هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كرد
PM:12:18---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا په‌رله‌مانتارێكی‌ هه‌ده‌په‌یان له‌ شاری‌ موش ده‌ستگیر كرد و به‌ تۆمه‌تی‌ پشتیوانی‌ له‌ رێكخراوێكی‌ چه‌كداری‌ دادوه‌ر بڕیاری‌ زیندانیكردنیدا.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ دۆغان، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ بورجۆ چه‌لیك، په‌رله‌مانتاری‌  توركیا له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هه‌ده‌په‌ له‌ شاری‌ موش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و هۆكاری‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی‌،  پێشكه‌شكردنی‌ وتارێك بوه‌ له‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردوو، كه‌ تێیدا پشتگیری‌ رێكخراوێكی‌ چه‌كداری‌ كردوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاندوه‌، دوای‌ ریفراندۆمێكی‌ ناشه‌رعی‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌ نا یاساییه‌كانی‌.

له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ بورجۆ چه‌لیك ژماره‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌ زیندانیكراوه‌كانی‌ توركیا به‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌گداغی‌ هاوسه‌رۆكانی‌ هه‌ده‌په‌وه‌ بوو به‌ 14 په‌رله‌مانتار.



پۆلیسی سلێمانی: ژن و مێرده‌ كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی خه‌ڵكی هه‌ولێرن
گەشتوگوزاری سلێمانی سێ لیژنەی بۆ ڕۆژانی جەژن پێكهێنا
یەکێتی و گۆران بە بڕیاری بەردەوام بوون لە کۆبونەوە کۆبونەوەکەیان کۆتاییهات
گۆڕان پێشنیارەکانی پارتی ڕەتکردەوە
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی پێهات
كەجەكە: ڕیفراندۆم سەرناکەوێت
وێنە: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا دەکەن
داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی گه‌شتیاران ده‌كرێت
لەتیف نێروەیی: هیچ کایەیەکی سەرەکی حکومڕانی بە دەستی یەکێتییەوە نییە
پارتی: نابێ مافی دەنگدانی هاووڵاتیانی كەركووك پێشێل بكرێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە