سارین له‌ خان شێخۆن به‌كارهاتووه‌
PM:12:25---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شاندێكی به‌ریتانی دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی خان شێخۆن، رایگه‌یاند، مادده‌ی سارینی ژه‌هراوی و مادده‌ی هاوشێوه‌ی به‌كارهاتوون.

شانده‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ زاری به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی شیكار و لێكۆڵینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ مادده‌ی سارین و هاوشێوه‌ی له‌ خان شێخۆن به‌كارهێنراوون.

ئه‌و ئه‌نجامه‌ش پشكنینه‌كانی پێشووی هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و بریتانیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌ خان شێخۆن ئه‌نجامیان دابوو.

رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانی كیمیایی له‌ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

رووسیا داوایكردبوو، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌نانه‌ له‌ باره‌ی كیمیایبارانكردنی خان شێخۆن بكرێت.

ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و بریتانیا دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی رووسیان و له‌و بڕوایه‌دان سوپای ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا رووسیا ڤیتۆی له‌ دژی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌و سێ وڵاته‌ به‌كارهێنا و رێگه‌ی نه‌دا سوپای سووریا به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بۆردومانه‌كه‌ له‌ قه‌ڵه‌مبدرێت.

رۆژی 4ی نیسانی 2017، دوای بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شێخۆن له‌ سنووری ئیدلب، 86 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 100 كه‌سی دیكه‌ش به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌كی كیمیایی بریندار بوون.

سووریا ده‌ڵێت: دوای بۆردومانكردنی باره‌گای میلیشیا توندڕه‌وه‌كان له‌ حه‌شارگه‌ی ئه‌واندا گازی كیمیایی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وان حه‌شاریان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنن.

ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا دوای شكستی پرۆژه‌كه‌یان له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ 59 مووشه‌كی تۆماهۆك فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراتی سووریا بۆردومان بكات.

كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه‌ فڕۆكه‌كانی سووریا هه‌ڵفڕیبوون و چه‌كی كیمیاییان له‌ دژی خه‌ڵك له‌ خان شێخۆن به‌كارهێناوه‌.



پوتین له‌ كاتی وه‌رگرتنی سه‌گێكدا په‌یامێكی سیاسی بۆ وڵاتێك ده‌نێرێت
ئەنجومەنی مەدەنیی دێرەزور: ھەڵوێست وەربگرن
سوریا: لەشکرکێشی تورکیا بۆ سوریا دوژمنکارانەیە
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: رێگە بە داعشە بیانییەکان نادەین رەققە جێبھێڵن
یه‌ڵدریم سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بەغداد هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
دیمه‌شق داوای ده‌رچوونی سوپای توركیا له‌ سوریا ده‌كات
عه‌ده‌ن: به‌منزیكانه‌ راپرسی بۆ جیابوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین
ئه‌مه‌ریكا: ته‌قه‌ له‌ نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كرێت
ئه‌مه‌ریكا فه‌یله‌قی قودس خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
سزاكانی تره‌مپ حه‌شدی شه‌عبیش ده‌گرێته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە