ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كورسییه‌كه‌ی ده‌وێته‌وه‌
PM:12:29---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1050 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رۆژنامه‌ی ئیزڤیستیای رووسی بڵاویكرده‌وه‌، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یه‌وێت دووباره‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناوی خۆی وه‌ك پاڵێوراو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران تۆمار كرد.

پێشتر رابه‌ری ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی داوایكردبوو، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی نه‌پاڵێوێته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌ ره‌سمی ناوی پاڵێوراوه‌كان رابگه‌یه‌نرێت دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن رابه‌ری ئێرانه‌وه‌ ناوه‌كانیان په‌سند ده‌كرێن.

هاوكات حه‌سه‌ن رووحانی له‌ به‌ره‌ی چاكسازیخواز دووباره‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ناوی خۆی تۆمار كردووه‌.

ئیبراهیم ره‌ئیسی، داواكاری پێشوو و سه‌رۆكی سندوقی ئیسلامی دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی له‌ باڵی پارێزگاران خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران پاڵاوتووه‌.

سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان خۆ پاڵاوتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه‌ته‌ جێی بایه‌خی میدیای ناوخۆی و ده‌ره‌كی.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژادله‌ 2005ه‌وه‌ تا 2013 سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.



عەلی شەمخانی:تا هەرکاتێ پێویست بکات لەسوریا دەمێنینەوە
سەرۆکی کۆریای باکور ئامادەیی خۆی دوپات کردەوە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ
تورکیا:پێشبینی ناکەین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا ئاسایی ببێتەوە
ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە سوریا
ئەردۆغان و سەدر پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
تورکیا و ئەمریکا لەسەر مەنبج گەیشتنە ڕێککەوتن
زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
قه‌ڵه‌می كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له‌ ترسی سیخوڕ ده‌چنه‌ ژێر زه‌وی
سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە