حكومه‌تی ئوسترالیا پێدانی ڤیزا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
PM:12:34---20-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومه‌تی ئوسترالیا پێدانى جۆرێك له‌ڤیزا به‌كرێكارانى بیانى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێدانی ڤیزای جۆری (ناوه‌ندی 457) به‌كرێكارانی بیانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و له‌بری ئه‌وه‌ش جۆرێكی ڤیزای كاتیی كاری پێده‌كرێت كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كارو پیشانه‌یه‌ كه‌ خودی ئوسترالییه‌كان ناتوانن پڕی بكه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا، مه‌به‌ست له‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ڤیزایه‌ بۆ پێدانی پێشینه‌یه‌ به‌ ئوسترالییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دانانی كرێكارانی ئوسترالیاییه‌ له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا.

هاوكات، ڤیزا كاتییه‌كه‌ش كه‌ بۆ كرێكارانی خاوه‌ن پیشه‌یه‌، دوو جۆر پۆلێن كراوه‌ كه‌ به‌شێكیان بۆ دوو ساڵه‌و به‌شێكی تریشیان بۆ چوار ساڵه‌.

سه‌رچاوه‌، ده‌یلی مه‌یڵ



ئۆغلو: ئه‌ردۆغان توركیای كردووه‌ته‌ وڵاتێكی خێڵه‌كی
ئێران: قبووڵی ناكه‌ین ئیسرائیل زه‌وی و ئاسمانی سووریا ببه‌زێنێ
پێگه‌یه‌كی گرنگی داعش كۆنترۆڵ کرایەوە
شاری ره‌قه‌ كۆنترۆڵكرا
نه‌تانیاهۆ: رێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران ناده‌ین
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات
پوتین له‌ كاتی وه‌رگرتنی سه‌گێكدا په‌یامێكی سیاسی بۆ وڵاتێك ده‌نێرێت
ئەنجومەنی مەدەنیی دێرەزور: ھەڵوێست وەربگرن
سوریا: لەشکرکێشی تورکیا بۆ سوریا دوژمنکارانەیە
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: رێگە بە داعشە بیانییەکان نادەین رەققە جێبھێڵن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە