ڕیزبەندی 10 وڵاتە ئارامەکەی جیهان بڵاو کرایەوە
PM:01:41---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 8080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
مونته‌دای ئابووری جیهان پۆلینی وڵاتانی جیهانی له‌ رووی ئاسایش و ئارامییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و سێ وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌نداو له‌ ریزی 10 وڵاتی فره‌ ئارامی جیهانن.

له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا فنله‌ندا له‌ ریزی یه‌كه‌مه‌ و دوای ئه‌ویش ئیمارات به‌ پله‌ی دووه‌م دێت و له‌ پله‌ی سێیه‌میشدا ئایسله‌ندا و پاشان میرنشینی عه‌مان له‌ پله‌ی چواره‌م و قه‌ته‌ریش له‌ پله‌ی ده‌یه‌مه‌.

136 وڵات له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ناویان هاتووه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌ ئاسایشی و سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و مه‌ودای پاراستنیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر.

وڵاتێكی وه‌ك كۆڵۆمبیا له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا دوایین وڵاته‌ و پله‌ی 136ه‌مین وڵاتی پێدراوه‌. یه‌مه‌نیش پله‌یه‌ك له‌ پێش كۆڵۆمبیاوه‌یه‌ و پله‌كه‌ی 135 و میسریش له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا له‌ پله‌ی 130یه‌مین وڵاتدایه‌.

پۆلینی 10 وڵاتی فره‌ ئارام له‌ جیهاندا:

1.فنله‌ندا.

2.ئیمارات.

3.ئایسله‌ندا.

4.سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان.

5.هۆنك كۆنگ.

6.سه‌نگافووره‌.

7.نه‌رویج.

8.سویسرا.

9.رواندا.

10.قه‌ته‌ر.



ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە