راوێژكارێكی سه‌ربازی روسیا له‌ سوریا كوژرا
PM:02:38---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا، راوێژكارێكی سه‌ربازی رووسیا كوژرا.

به‌ گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌و راوێژكاری سه‌ربازییه‌ رووسییه‌، له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای سووریا بووه‌ كاتێك چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی هێرشییان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش،  ئه‌و راوێژكاره‌ ناوی سێرگی بۆدرۆڤه‌ و پله‌ی سه‌ربازی "رائد" بووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، دوو سه‌ربازی دیكه‌ی رووسیاش كوژراون، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌، راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان بوونه‌ به‌ سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د.

رووسیا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ سووریا دامه‌زراندووه‌ و به‌رده‌وام پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌و وڵاته‌ به‌هێز ده‌كات، دیارترین بنكه‌ی سه‌ربازیی رووسیاش، بنكه‌ی ته‌ڕتووس و بنكه‌ی حمه‌یمیمه‌، كه‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.




وێنە:پێشبڕکێی ساڵانەی بابا نوئێل لە لەندەن
ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
تورکیا: هەوڵێکی تەقینەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ڤيديۆ: روسه‌كان له‌ سوريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
روسیا: ئه‌مریكا له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە