شه‌ش پاڵێوراو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌سندكران
PM:02:42---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران له‌ كۆی 1636 پاڵێوراو ته‌نیا شه‌ش پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی ئێران په‌سندكرد بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌و وڵاته‌.

له‌ هه‌موو گرنگتر كاندیداتۆری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشوو و جێگره‌كه‌ی، حه‌مید به‌قایی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ره‌تكراونه‌ته‌وه‌‌.

ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور ئەو شەش كەسەی بە بەشداریكردنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسندكردووە، كە سەرۆك كۆماری ئێستا و جێگرەكەی لە نێوانیاندایه‌ و له‌ چوار دیكه‌شی، سێیانیان سه‌ر به‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی پارێزگارانن.

حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هێزترین كاندیدی پارێزگاران و به‌رپرسی "ئاستانی قودس" له‌ مه‌شهه‌د، محه‌مه‌دباقر قالیباف شاره‌داری تاران، مسته‌فا میرسه‌لیم ئەندامی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و مسته‌فا هاشمی‌ته‌با سه‌رۆكی رێكخراوی وه‌رزش له‌ حكومه‌ته‌كانی ره‌فه‌سه‌نجانی و خاته‌می.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران رۆژی 19 ئایاری داھاتوو ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوند بەڕێوەدەچێت.

ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران لە ماوەی شەش رۆژدا لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی 1636 بەربژار كردووە و تەنیا رێگە بە شەش كەسی داوە بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بكەن.



ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە