ئه‌ردۆغان روو له‌ روسیا ده‌كات
PM:02:49---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بڕیاره‌ سه‌رۆكی كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی 3ی ئایار/ مایۆی داهاتوو سه‌ردانی رووسیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ڤلادیمێر پۆتن كۆببێته‌وه‌.

وته‌بێژی میدیایی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.

هاوكات دیمتری بیكسۆڤ، وتبێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌ریه‌ك له‌ پوتن و ئه‌ردۆغان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه‌ و به‌م زووانه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ راپرسی ده‌ستووری توركیادا رۆژی 16ی نیسان، پرسی گۆڕینی ده‌ستوور په‌سندكرا.

ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی به‌ خه‌ڵكی توركیا دابوو، له‌ حاڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ده‌ستوور، كۆتایی به‌ چاوه‌ڕوانی 54 ساڵه‌ی توركیا بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌هێنێت.

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاره‌كانیشدا به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپا، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.



ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە