عه‌بادی: رێگه‌ناده‌ین ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆمان وه‌ربده‌یت
PM:02:52---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای له‌ سه‌رۆكی كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد، ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.

دوێنێ ئه‌ردۆغان وتبووی، حه‌شدی شه‌عبی رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌، ئه‌و قسه‌یه‌شی ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌ ره‌سمی و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراقی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

عه‌بادی له‌ وه‌ڵامیدا وتی"ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای حه‌شدی شه‌عبی په‌سند كردووه‌ و ئه‌و هێزه‌ به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت".

هه‌روه‌ها وتی"حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر فه‌توای عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ له‌ عێراق درووستكراوه‌ و رێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك ناده‌ین ده‌ست وه‌ربداته‌ كاروباری ناوخۆی عێراق".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ باڵیۆزی توركیای له‌ به‌غدا بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ره‌سمی نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێ بدات.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی كوتله‌ی سادقون له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ باڵی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی شیعه‌كانه‌، حه‌سه‌ن سالم رایگه‌یاند، رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌بێته‌ وه‌ڵامێكی ده‌مكوتكار بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئه‌ردۆغان.

وتیشی"حه‌شدی شه‌عبی گه‌وره‌تره‌ له‌ ئه‌ردۆغان و لێدوانه‌كانی".



موفتی دیاری عێراق: ریفراندۆمی كوردستان جۆرێكه‌ له‌تیرۆر
عه‌بادی: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك ناكه‌ین له‌سه‌ر عێراقی یه‌كگرتوو نه‌بێت
سیستانی: له‌گه‌ڵ سوونه‌دا جه‌ژن ناكه‌ین
ته‌له‌عفه‌ر: گه‌ڕه‌كی‌ كیفاح گەمارۆدراوە
ته‌له‌عفه‌ر: ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ باشور گەمارۆدراوە
دێرزور: 200 چه‌كداری داعش كوژران
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌غدایه‌
هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ ناو ته‌له‌عفه‌ر
نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە