بڕیارێکی حکومەت لەسەر پاشەکەوت ئاشکرا دەبێت
PM:03:07---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە زاری بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، ئەنجومەنی وەزیران رەتیكردۆتەوە، كە پاشەكەوت لە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی پاسەوانی هەرێمدا بكات، جەختیشدەكاتەوە، حكومەت بڕیاریداوە بەجیا دەستكاری رێژی پاشەكەوتی مووچەی هیچ چین و توێژێك نەكرێت.

نازم كەبیر، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، "پێشتر لەلایەن چەند بەرپرسێكی حكومی وادەی پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی هەرێم بڵاوكرایەوە، بۆیە دوای سەردانمان بۆ لای كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە بەوەكالەت، پێی راگەیاندین، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێی وتراوە لەئێستادا پاشەكەوت لە مووچەی هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی ناكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت ئاماژەی بەوەشكرد "ئەنجومەنی وەزیران راگەیاندووە، كە بەجیا دەستكاری رێژەی پاشەكەوتی مووچەی هیچ چین و توێژێك ناكرێت، بەڵكو دەستكاریكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بەیەكەوە دەبێت".

لای خۆشیەوە قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەسایتی دواڕۆژی راگەیاندوە"دوای كەمبوونەوەی شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعش، چەند دەنگۆیەك لەبارەی دەستكاریكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بڵاوكرایەوە، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت كە بەسەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت بەڕێوەدەچێت، دەستكاریكردنی مووچەی پێشمەرگە رەتكراوەتەوە".



وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دەرگای تۆمارکردن بۆ قەوارە و هاوپەیمانێتیەکانی هەریم کرایەوە
دهۆک: چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە