ڤیدیۆکەی ببینە
میدیا ڕوسی و عەرەبیەکان خیانەتێکی مەسعود بارزانی بۆ هاوکاریکردنی داعش ئاشکرا دەکەن
PM:06:47---27-05-2017
ئه‌م بابه‌ته 104988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:محەمەد هەورامی
ڕۆژنامەیەکی روسی ئاشکرایکردوە، بە هاوکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەک چەکداری داعش لە موسڵەوە بەرەو ئەفغانستان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو مەستەش بەرپرسێکی باڵای سعودییە گەیشتوەتە شاری هەولێر.

میدیایەکی ڕوسی لە ڕاپۆرتێدا کە میدیا عەرەبییەکان دەقەکەیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە، بە هاوکاری مەسعود بارزانی و پاکستان 1800  چەکداری داعش لە شاری موسڵەوە بۆ ئەفغانستان و سعودییە دەگوازرێنەوە.

باسی لەوەشکردوە، عەبدوڵا بن عەبدلعەزیز ، راوێژكاری كۆشكی مەلەكی سعودی مانگێك لەمەوبەر سەردانی شاری هەولێری كردوە و چاوی بە مەسعود بارزانی كەوتوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەو بەرپرسەی سعودیە و بارزانی لە بارەگای ئەنجومەنی ئاسایش كۆبونەتەوە و گفتوگۆیانكردوە لەبارەی دانانی پلان بۆ گواستنەوەی ئەو چەكدارانەی داعش لە موسڵەوە بۆ باكوری ئەفغانستان بە هاوبەشی هەرسێ دەزگای ئەمنی هەرێمی كوردستان و سعودییە و پاكستان لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ پاكستان، بۆ ئەو مەبەستەش سعودییە 80 ملیۆن دۆلار دەداتە بارزانی و هەرێمی كوردستان.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە، کلیک بکە



كۆمیسیۆن: وەڵامدانەوەی بارزانی كێشەیەكی نوێی لەهەرێم دروستكرد
كەشناسی زانیاری لەسەر بۆمەلەرزەكەی هەرێم ئاشكرادەكات
دامەزراندن لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕاگەیەندرا
ئێران: له‌گه‌ڵ توركیا ئۆپراسیۆنی دژ به‌ په‌كه‌كه‌و پژاک ئه‌نجام ناده‌ین
دادگای فیدڕاڵی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌
ئاكه‌په‌: ریفراندۆمی‌ كوردستان كێشه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه‌
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌شده‌كرێت
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڵاودەکاتەوە
بومەلەرزەیەک ژمارەیەک ناوچەی کوردستانی هەژاند
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری كەركوك كوژرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە