به‌پێى پلانێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا عێراق دابه‌ش ده‌كرێت
AM:09:00---20-06-2014
ئه‌م بابه‌ته 77996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كۆنگرێسى ئه‌مریكا و ئیداره‌ى ئۆباما پلانێكیان دارشتووه‌ بۆ دابه‌شكردنى عێراق بۆ سىَ ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى جۆ بایدن به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بارزانى و مالیكى و نوجێفى و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بووه‌.

رۆژنامه‌نوس سلێمان عه‌بدولاَ یونس له‌ وتارێكیدا و به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌ندێك زانیارى ورد ئاماژه‌ به‌ پلانێكى نوێى ئیداره‌ى ئه‌مریكاو كۆنگرێس ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى عێراق به‌ سىَ ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

  له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كانیش باسیان له‌وه‌ كردبوو كه‌ئه‌مریكا بریاری داوه‌ ٣٠٠ پسپۆڕ و ڕاوێژكاری بواری سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرسی دابه‌شكردنی عێراق ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ولاَته‌ بكات ( هه‌روه‌كوو ئه‌مڕۆش له‌وتاره‌كه‌ی ئۆبامادا ناردنی ئه‌م ٣٠٠ پسپۆره‌ سه‌ربازیه‌ دووپات كرایه‌وه‌) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆباما جۆی بایدنی ڕاسپاردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنی هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندی بكات به‌سه‌ركرده‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رویشیانه‌وه‌ ( بارزانی و مالیكی و نوجێفی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح).

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " كۆنگرێسی ئه‌مریكاش سیناریۆیه‌كی دوو قۆناغی بۆ كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانی عێراق و ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی گروپه‌ تیرۆستیه‌كان به‌تایبه‌تی داعش بۆ ئۆباما پێشنیار كردووه‌. قۆناغی یه‌كه‌می سیناریۆكه‌ی كۆنگرێس بریتیه‌ له‌دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌ سیاسی و دینیه‌كانی شیعه‌ كه‌داخوازی بارزانی و سونه‌كانی عێراقیشه‌ به‌بێ جیاوازی. به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕای كۆنگرێس وایه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئارامكردنه‌وه‌ی عێراق و به‌شداریكردنی جدیانه‌ی بارزانی و سه‌ركرده‌ سونیه‌كانی عێراقیشی به‌دوادێت و مه‌ترسیه‌كانی پرسی تیرۆر و داعش هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.

له‌قۆنای دووه‌می سیناریۆكه‌ی كۆنگرێسیشدا هه‌مان شت هه‌یه‌ كه‌ئێستا ئۆباما ڕایگه‌یاند ئه‌ویش ناردنی ٣٠٠ پسپۆڕی بواری سه‌ربازی و هه‌واڵگری و جیۆستراتیژیه‌ به‌مه‌به‌ستی دراسه‌كردنی دابه‌شكردنی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافوقانه‌".

له‌ باره‌ى رازیبونى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى و پێكهاته‌كانى عێراق به‌م بڕیاره‌ ده‌ڵێت" ئه‌م سیناریۆیه‌ی ولاَته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا مایه‌ی پێشوازی كورد و سوننه‌ و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ شیعیه‌كانیشه‌ و له‌م پێناوه‌دا سه‌ركرده‌ عێراقیه‌كان به‌سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتیشه‌وه‌ جه‌وله‌ی مه‌كۆكیان بۆ ئێران و توركیا و به‌غداد ده‌ست پێكردووه‌.

پشبینی ده‌كرێت به‌زوویی عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی یه‌كگرتوو كۆتایی بێت و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌سه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی كورد و شیعه‌ و سوننه‌دا دابه‌ش ببێت و دواتریش ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ به‌ئۆكه‌ی پكهاته‌كانی عێراق و به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان و خۆرئاوا به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ڕابگه‌یه‌نن".






كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە