یەکێتی: مەترسیی پێکدادانمان لەگەڵ پارتی هەیە
PM:06:29---19-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 16511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسی ئۆرگانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە باڵەکایەتی ڕایدەگەیەنێت پارتی ڕێگا بە لایەنگرانمان نادات لە مەرزی حاجی ئۆمەران کاربکەن و ئێمەش چیتر بەرگە ناگرین و مەترسیی پێکدادان هەیە لەنێوانماندا.

لوقمان وه‌ردی، به‌رپرسی ئۆرگانی یه‌کێتی له‌ سنوری باڵه‌کایه‌تی به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند"یەکێتی له‌سه‌رجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌ پێش هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کانه ‌و له‌ دواین هه‌ڵبژاردنیش یه‌کێتیی به‌جیاوازی هەزاران ده‌نگ له‌پێش پارتییه‌وه‌ بوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئیدارییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ لای پارتییه‌وه‌ پڕکراونه‌ته‌وه،‌ که‌ گومرگی حاجی ئۆمه‌ران-یش یه‌کێکه‌ له‌وان".

لوقمان وه‌ردی، وتیشی"له‌ ئێستادا کادیران و لایه‌نگرانی یه‌کێتیی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وەک شۆفێر له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران کاربکه‌ن، ده‌بێت هێڵێک به‌دوو ده‌فته‌ر دۆلار بکڕنه‌وه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ ڕێگه‌ی کارکردنیان پێده‌درێت که‌ فۆڕمی ئه‌ندامێتی پارتی پڕبکه‌نه‌وه‌".

ناوبراو، ئەو بارودۆخەی بە زوڵم و غه‌درێکی گه‌ورە له ‌کادیر و لایه‌نگرانی یه‌کێتی و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌کانی تریشی دەرەوەی پارتی ناوبرد و وتیشی"ئێمه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناکه‌ین، پێشمان وایه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئاگاداردووەته‌وه،‌ که‌ ئێمه‌ ناتوانین چیتر به‌رگه‌بگرین و مه‌ترسیی پێکدادانیشمان هه‌یه‌".

لوقمان وردی، ڕاشیگه‌یاند"خه‌ڵکی باڵه‌کایه‌تی چاوکراوه‌ن و ئه‌و دۆخه‌ قبوڵناکه‌ن، ئێمه‌ش ناتوانین پشت له‌خه‌ڵک و ئه‌ندامانی خۆمان بکه‌ین، بۆیه‌ ئه‌و سکاڵایانه‌ی ناردومانه‌ته‌ مه‌کته‌بی سیاسیمان و نوێنه‌رانمان ده‌بێت چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ هه‌نگاوی تر ده‌گرینه‌به‌ر و پشت له‌ کادیر و لایه‌نگرانمان ناکه‌ین".

یه‌کێک له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئێستا له‌ نێو سنوری گومرگی حاجی ئۆمه‌ران کاسبکاره‌، که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکات به‌هۆی مەترسیی له‌ده‌ستدانی کاره‌که‌یه‌وه‌ دەڵێت"هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م گومرگه‌ کارده‌که‌ن به‌ پشتگیریی پارتی لێره‌ن و حزب فه‌رمانی کردووه‌ که‌ لێره‌بن، ئه‌گه‌رنا هیچ کام له‌وانه‌ ناتوانن چ وه‌ک پیشه‌وه‌ر یان شۆفێری ته‌کسی یان بارهه‌ڵگر و کاری تر بگرنه‌ ده‌ست".

بە وتەی ئەو کاسبکارە"حزب به‌زۆر خه‌ڵکی ناچارکردووه‌، که‌ فۆڕمی ئه‌ندامێتی پارتی پڕبکه‌نه‌وه‌ یان پشتگیریی له‌ ناوچه ‌و لق بێنن بۆ ئه‌وه‌ی کار لێره‌بکه‌ن، گه‌رنا به‌شی هه‌ره‌ زۆریان خواستی بوونه‌ پارتی و ئه‌ندامێتیان نییه‌ له‌و حزبه‌".

وتیشی"خۆم یه‌کێک بووم به‌ پشتیوانی حزب لێره‌ کاره‌که‌م و زۆر داوای کارم کرد تا پشتگیریم نه‌هێنا وه‌رنه‌گیرام".

لە بەرامبەریشدا‌ مەسعود باتێلی، به‌ڕێوەبه‌ری گومرگی حاجی ئۆمه‌ران ڕاگه‌یاند: حکومه‌ت حکومه‌تی هه‌موو خه‌ڵکه‌ بێ جیاوازی ئاینی و حزبی و مه‌زهه‌بی، بۆیه‌ هیچ جیاوازیه‌ک لە نێوان خه‌ڵک ناکه‌ین بۆ دامه‌زراندن و کارپێکردنیان له‌ گومرگی حاجی ئۆمه‌ران،
مەسعود باتێلی، وتیشی"لە مەرزی حاجی ئۆمەران ٨٠٠ تا ٩٠٠ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری تێدایه‌، که‌ خه‌ڵک و کاسبکاری حزب و لایه‌نه‌کانی تریش لێره‌ کاره‌که‌ن به‌ بێ جیاوازی حزبی، بۆیه‌ ئه‌و شته‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکی نیه ‌و دووره‌ له‌ ڕاستیەوە".

هەروەها، ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی شارۆچکه‌ی چۆمان، ڕاگه‌یاند"ئەوانەی باس لە جیاوازیی دەکەن ده‌یانه‌وێـت دەستوەردانی حزبیی بکه‌ن، دەستوەردانی حزبیش له‌که‌س قبوڵناکرێت و ئێمه‌ش به‌پێی یاسا و ڕێنمایه‌کان ده‌جوڵێینه‌وه‌ له‌ سنوره‌که".

حاجی ئۆمەران یەکێکە لە شارەدێکانی شارۆچکەی چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی و پارێزگای هەولێر، ڕووبەرەکەی بریتییە لە ١٤٠ کیلۆمەتر دووجا، کە ١٠%ی دەشتایییە و، ٦٠%ی چیایە و، ٣٠%ی گردە، ژمارەی گوندەکانی ١٩ گوندە و لە ساڵی ١٩٧٦ بووەتە شارەدێ (ناحیە).

مەرزی حاجی ئۆمەران هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای پیرانشار-ەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بێجگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی کەلوپەلەکانی بیناکاریی، خۆراک و سەوزە و میوە، ئۆتۆمبێل، نەوت و بەنزین، گەشتیارانیش لە مەرزەکەوە هاتووچۆ دەکەن.

 



وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەی خوێندکارانی تواناسازی خەرج دەکات
شاندەکەی حکومەتی هەرێم گەیشتنە ماڵەکەی مام جەلال
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستی پێکرد
بزوتنەوەی گۆڕان:کۆبونەوەکەمان ڕاوێژکاری بوو،هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە گردەکەی گۆڕان
ڕزگارعەلی:لەماوەی پێنج ساڵ ئیدارەی کورد لە کەرکوک گەندەڵیەکی خەیاڵی کراوە
پەرلەمانتارەکانی یەکێتی داوایەک دژی پارێزگاری کەرکوک دەجوڵێنن
قوباد تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرە دەکات
یەکگرتوو پڕۆژەیەکی نوێ دەداتە سەرۆکی حکومەت
کەیسی لێپێچینەوەی پەرلەمانتارە کوردەکان داخرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە