ئاری هەرسین وازهێنانی خۆی لە پارتی ڕاگەیاند
PM:08:17---19-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 51273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات لە ڕێگەی ئەم نوسراوەوە ھەڵپەساردنی ھەموو کار و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆم لە سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبماندا ھەتا دوای ڕیفراندۆم ڕادەگەیەنم.


دەقی نوسینەکەی ئاری هەرسین:.


کوردستان یان نەمان


بۆ/ بەڕێزان بنەماڵەی بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان


سڵاوی گەرم...


بە درێژایی ژیانی سیاست کردن و حیزبایەتیم، ھەمیشە ھەم سیاسەت و ھەم حیزبایەتیم بە ئالیەت زانیوە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان. لەوەش باڵاتر، ھەرچیم کردوە بۆ سەر بەخۆیی خاکی پیرۆزی کوردستان کردومە. بۆ یەک چرکەش لە ژیانی شەخسیمدا بیرم نایەت بۆ تاکتیکیش بوبێت، بڕوام بە کەمتر لە سەربەخۆیی ھەبوبێت و کارم بۆ کردبێت.


لەم وێستگە زۆر ھەستیار و پیرۆزەی ژیان و کوردایەتی و سیاسەتدا، کە بڕیاری ڕیفراندۆم (وەک ئالیاتێک بۆ ھێنانەدی ئاواتی لەمێژینەی گەلێک بوەتە ئەمری واقیع) پێم وایە مەرامی نامەرد زۆرن بۆ بچوک کردنەوەی ئەم (گەورەترین) پڕۆژە نیشتیمانیە. ھەر بۆیەش لە ڕێگەی ئەم نوسراوەوە ھەڵپەساردنی ھەموو کار و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆم لە سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبماندا ھەتا دوای ڕیفراندۆم ڕادەگەیەنم. چونکە پێم وایە ئەمڕۆ ڕۆژی کوردایەتی و کوردستانی بوونە، نەک شەڕە دەم و چەلەحانێی حیزبایەتی بچووک و بەرتەسک.


بە دڵنیاییەوە بەڕێزتان ھەر ئیجرائاتێکی حیزبی بەرامبەر بەندە بنوێنن قوبوڵی دەکەم و، نە موناقەشەی ئیجرائاتەکانتان دەکەم و نە حوکمیشتان (تەممیز) دەکەم. بەڵام لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە.


ھەر کات پڕۆسەی ڕێفراندۆم کۆتایی پێ ھات، دیسانەوە لەخزمەتتاندا دەبم و ئەرکی حیزبی خۆم (ھەر وەک ھەمیشە) زیاد لە پێویست جێبەجێ دەکەم.


دواجار لەم ھەلە مێژوویەدا ڕێگەی براتان بدەن با تەنیا کورد و کوردستانی بم و ھیچیتر. من لەمڕۆوە پارتی نیم، ھەتا کۆتاییھاتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم.


شەکاوەبێت ئاڵای سەربەخۆیی خاکی پیرۆزی کوردستان.


لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا.


ئاری محەمەد ھەرسین


٢٠١٧/٨/١٩




بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیەند
دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
مام ڕۆستەم بەرامبەر 22 فڕۆکەکەی مەلا بەختیار بێدەنگی شکاند
ئارام شێخ محەمەد: قەرەبووی ئەم هاوڵاتیانە دەکەینەوە
بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
هۆتێلێک لەشاری سلیمانی گڕی گرت
تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوریا ئاشکرا کرد
حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە