سەرۆکی پەرلەمان پیلانێکی پووچەڵکراوە ئاشکرا دەکات
PM:10:25---20-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 15411 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە سازکردنی کۆڕێک لە شاری شەقلاوە تەواو دەبێت، لە هەوڵێکی گوماناویدا، هەوڵی هێرشکردنە سەری دەدرێت


دەقی ڕاگەیەندراوەکە

بەداخەوە ئەمڕۆ پاش ئەوەی د. بەهار مەحمود جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە سازکردنی کۆڕێک لە شاری شەقلاوە تەواو دەبێت، لە هەوڵێکی گوماناویدا، هەوڵی هێرشکردنە سەری دەدرێت. ئەم روداوە نا شارستانیه‌ پاش ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لە سلێمانیش هەوڵی فڕاندنی پەرلەمانتار فەرهاد سەنگاویی درا.

ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئەم ده‌ستدرێژییانه‌ بۆ سه‌ر په‌رلەمانتاری ناوبراو ئیدانە دەکەین و، بە هەولێکی دەزانین بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمانتاران كه‌ نوێنەرایه‌تیی گەلی كوردستان ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو ساڵیشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نادیموكراسی په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه‌.

 له‌ كاتێكدا داوا ده‌كه‌ین ده‌زگا ئه‌منیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆلینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ بكه‌ن و تاوانباران روبه‌ڕوی یاسا بكه‌نه‌وه‌، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانی پەرلەمانیش رادەسپێرین، چاودێریی ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوەکە بکه‌ن و، بۆ ڕای گشتیی ڕابگەیەنن.

د. یوسف محەمەد سادق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

20_8_2017



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە