وێنه‌: زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن حه‌بی ترامادۆڵدا ده‌ستگیرکرا
PM:07:36---21-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 2310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاسایشى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى یه‌ك ملیۆن و 560 هه‌زار حه‌بى ترامادۆڵى ئاشكراكرد، كه‌ له‌ناو دوو ئۆتۆمبێلدا شاردرابوونه‌وه‌ و له‌كاتى تێپه‌ڕبوونیان به‌ناو كه‌مینێكى هێزه‌كانى ئاسایشدا ته‌قه‌ له‌هێزه‌كانى ئاسایش ده‌كه‌ن، دواتر چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن و دوانى دیكه‌ش هه‌ڵدێن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ لڤین نێردراوه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هێزه‌كانى ئاسایش بۆ بنه‌بڕكردنى دیارده‌ نه‌خوارزاوه‌كان، له‌ شه‌وى 18/8/2017 دواى ئه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبیل له‌جۆره‌كانى (تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر) به‌نێو كه‌مینێكى هێزه‌كانى ئاسایشدا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام شۆفێران و سه‌رنشینه‌كانى ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌ له‌ كه‌مینه‌كه‌دا ناوه‌ستن بۆ پشكنین و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌كانى ئاسایش.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش دوایان ده‌كه‌ون ناچار به‌وه‌ستانیان ده‌كه‌ن و دواى پشكین ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ حه‌بى قه‌ده‌غه‌كراوى جۆرى ترامادۆڵیان تێدایه‌، به‌بڕى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 560 هه‌زار حه‌ب كه‌ له‌ناو 39 كارتۆنى گه‌وره‌دا شاردرابوونه‌وه‌.
 
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى شاره‌زوور ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌ بڕیاری دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش و به‌ پێی مادده‌ی 14ی ماده‌ى هۆشبه‌ر چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، هاوكات دوو تۆمه‌تبارى دیكه‌ى هه‌مان ڕوداو هه‌لهاتوون و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتریش ده‌ستپێكردووه‌.



پۆلیسی كه‌ركوك بریارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌
مەسعود بارزانی: کورد چاره‌نووسی خۆی دیاری ده‌كات
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت
ئێران سنوری‌ ئاسمانی‌ به‌رووی‌ كوردستاندا داخست
ئێران تۆپبارانی‌ گونده‌كانی‌ بناری‌ چیای‌ هه‌ڵگورد دەکات
ڕه‌ققه‌: له‌ شه‌ش ناوچه‌ی‌ شاره‌كه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ ‌
هه‌ڵه‌بجه‌: پێداویستییه‌كانی ڕیفراندم دابه‌شنه‌كراون
باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە سەردانی عێراق
حاكم قادر بۆ کۆسرەت رەسوڵ: ڕیفراندۆم بەبێ کەرکوک ڕابگرە
بنكەی دەنگدان دەبردرێتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە