داواکارییەک ئاڕاستەی حاجیانی حه‌جی تایبه‌ت دەکرێت
PM:07:47---21-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 1362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكى شاندى راگه‌یاندنى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى حاجیانى حه‌جى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى دوو گه‌شتى حاجیانى حه‌جى تایبه‌ت له‌هه‌ولێره‌وه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش له‌ سلێمانییه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاندى راگه‌یاندنی حه‌جی كورستان له‌ وڵاتى سعودیه‌، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاندوە"دوای ته‌واوكردنی رێكاری ئیداری و ته‌واوكردنی ڤیزای حاجیانی تایبه‌ت، ئاگاداری حاجیانی حه‌جی تایبه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئاب یه‌كه‌م كاروانی گه‌شتی حاجیان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات".

وتیشى"سبه‌ى ته‌نها له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر دوو گه‌شت ئه‌نجامده‌درێت".

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاى سلێمانیش، نه‌به‌ز ئیسماعیل رونیكرده‌وه‌"كه‌ ڕۆژی دواتر ٢٣ ئاب گه‌شتی حاجیانی حه‌جى تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێده‌كات".

جێی ئاماژەیە 5500 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستاندا حه‌جى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن و فرۆكه‌كانیش له‌شاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ده‌نیشه‌وه‌ كه‌ ته‌نها 80 كیلۆمه‌تر له‌ شاری مه‌ككه‌ دووره‌. 



شاندەکەی حکومەتی هەرێم گەیشتنە ماڵەکەی مام جەلال
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستی پێکرد
بزوتنەوەی گۆڕان:کۆبونەوەکەمان ڕاوێژکاری بوو،هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە گردەکەی گۆڕان
ڕزگارعەلی:لەماوەی پێنج ساڵ ئیدارەی کورد لە کەرکوک گەندەڵیەکی خەیاڵی کراوە
پەرلەمانتارەکانی یەکێتی داوایەک دژی پارێزگاری کەرکوک دەجوڵێنن
قوباد تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرە دەکات
یەکگرتوو پڕۆژەیەکی نوێ دەداتە سەرۆکی حکومەت
کەیسی لێپێچینەوەی پەرلەمانتارە کوردەکان داخرا
مەسعود بارزانی وەڵامی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەداتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە