هۆشیار عه‌بدوڵا: ڕێگری لە دانانی کۆمسیۆنێکی حیزبی کرا
PM:08:12---21-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 5400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ رێگرییان له‌ هه‌وڵێكی ئه‌و كوتلانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌یانه‌ویست كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شێوازی پشكپشكێنه‌ (محاصه‌صه‌) دابنرێت.

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ نووسینێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌"ئەمڕۆ سه‌لیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای ئەو کوتلانەی بە (محاصەصە) پشکپشکێنەی حزبی دەیانەێ کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردن تێپەڕێنن داوایکرد راپۆرتی لیژنەی شارەزایان کاندیدکردنی ناوەکان بخاتە بەرنامەی کارەوە".

ده‌شڵێت"ناڕەزایەتی زۆرمان دەربڕی، هاوار و دژایەتی خۆمان گەیاند، جگە لەوەی پێشنیازەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ خستنەبەرنامەی کاری ئەمڕۆ دەنگی نەهێنا، گرژی و ناکۆکی و شەڕ لە نێوان چەند پەرلەمانتارێکیش دروست بوو".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌"وەک فراکسیۆنی گۆڕان تەنها داکۆکی لە کەسانی سەربەخۆ و لێهاتو دەکەین بۆ کۆمسیۆن و چیمان لەدەستبێت دەیکەین بۆ رێگرتن لە دروستکردنەوەی کۆمسیۆنێکی حزبیی ناسەربەخۆ".

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌"هەنگاوی گرنگی راستکردنەوەی ئاراستە چەوتەکەی سیاسەت و دەوڵەتداری لە عیراقدا، بە یاسایەکی باشی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی بێلایەنی میهەنی ئازا دێتە دی".



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە