جەنەڕاڵێکی ئەمریکا: ئەوەی میدیاکانی پارتی باسی دەکەن سیناریۆیە
PM:04:22---13-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 25013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
جەنەراڵێکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە هیچ هێزێکی عێراقی نەهاتوەتە پێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک یان هەر جێگەیەکی هەرێمی کوردستان و ئەوەی میدیاکانی پارتی باسی دەکەن سیناریۆیە.

جەنەراڵ وایتە، فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وتووە" هیچ نیەتێک نیە حکومەتی عێراق بیەوێت کۆنترۆڵی کەرکوک بکاتەوە بەهێز".

باسی لەوەشکردوە" هیچ بەڵگەیەک نیە کە لەهیچ ئاستێکی باڵای سەربازیی عێراقەوە پەیامی هەڕەشە و شەڕئامێز رەوانەی هەرێم کرابێت".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە" هۆکاری گردبونەوەی هێزەکەی عێراقیش تەنها بۆ گەمارۆی حەویجەو رێگرتن بوە لەمناوەرەی چەکدارانی داعش".

لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەی واشنتۆندا هاتووە"ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی دەیکات هەڵایەکی پوچ و شەڕێکی دەرونیی میدیایە کەلە خۆڕا دەنگۆی هەڵگیرسانی شەڕیان بڵاوکردوەتەوە".




بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
حکومەتی هەرێم وەڵامی قسەکانی عەبادی دەداتەوە
عەلی حەمەسالەح: بەرپرسانی هەرێم تا چەندین ساڵی دیکە نەوتی هەرێمیان فرۆشتووە
بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی:ئەمساڵ کەمتر کارەبا دەدرێت بەراورد بە پار
ئەو ڕێکخراوەی عەلی قەرەداخی سەرۆکایەتی دەکا خرایە لیستی تیرۆرەوە
عەبادی:حکومەت پابەندە بە گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک دەخاتە بەردەم حیزبەکان
پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بە ئاڵتونی ساختەوە دەستگیر دەکات
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە
گۆڕان:لەئەگەری دروستنەکردنی حکومەتی کاتی بژاردەی ترمان هەیە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە