بەهرۆز گەڵاڵی: دەبێت بارزانی و ئەم سەرکردانەی یەکێتی دەست لەكار بكێشنەوە
PM:06:01---16-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 29903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، بەر لە ریفراندۆم (30) نامەی بۆ مەكتەبی سیاسی حزبەكەی ناردوە و لە مەترسیەكانی ئەنجامدانی ئەو پرسە ئاگاداری كردونەتەوە.

بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات، لەڕێگەی (30) نامەوە كە ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كردوە، ئاگاداری كردونەتەوە لەوەی كە ئەو ریفراندۆمە راست نیە و داواش دەكات مەسعود بارزانی و ئەو سەركردانەی یەكیـتی كە پشتیوانی ریفراندۆم بوون دەست لەكار بكێشنەوە.

دەقی نوسینەكەی بەهروز گەڵالی:

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زیاتر لە سی (٣٠) نامەم بو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نوسی، ئاگادارم كردنەوە و تكام لێكردن و پێموتن بڕوا بەو ریفەراندومە درۆیەی بارزانی مەكەن، ئەم ریفەراندۆمە بۆ داپۆشینی دزینی نەوتی كوردستان و گەندەڵی و مانەوەیەتی لەسەر كورسی و پێموتن یەكێتی مەخەنە داوی بارزانی، چونكە موئامەرەیە كەلەسەر كەركوك و شوینەجێناكۆكەكانە؟ هەروەك پێمڕاگەیاندن، ریفەراندوم ئەنجامبدرێت؟ كورد لەكەركوك لەگەڵ بەغدا توشی شەڕی كوڵان بەكوڵان دەكەن، وە لە ٢٥-٦-٢٠١٧ لە سپی میدیا لەو بارەیەوە موقابەلەیەكم كردو رێك بەتەواوی ئاماژەم بۆ هەموو ئەو مەترسیە گەورانە كردبو، زور بەداخەوە بەگوێیان نەكردین و یەكێتی و كوردیان بەم روژە ڕەشەی ئە مڕو گەیاند.

بۆیە داوا دەكەم بارزانی دەست لەكاربكیشتە وە، چونكە نەسیفەتی ڕەسمی سەرۆكی هەرێمی ماوە، وە نەتوانیشی شەڕی پاراستنی كوردستانیش بەڕێوەبەرێت، هەروەها ئەو مەكتەب سیاسیانەش كە هاوڕابون بۆ ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمە فاشیلەی كە بوە بەڵا، هەقە ئەوانیش دەست لەكاربكیشنەوە و واز بێنن لەپلەكانیان و داوای لێبوردنیش لەقاعیدەی یەكێتی و پێشمەرگەو كەسوكاری شە هیدان بكەن، چونكە سیاسەتێكی زۆر نەزانانە و نامەنتیقییان ئەنجام دا.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە