لڤین فەزیحەیەکی عومەری سەید عەلی بڵاو دەکاتەوە
ئەو پیاوەی بە کوتلەچییەتی ناسراوە گۆڕان هەڵدەتەکێنێت
PM:05:05---18-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 42883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:تایبەت
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسی یەکەم لە دیاریکردنی سیاسەتی بەڕێوەبردنی کەناڵی کەی ئێن ئێن هۆشداری داوەتە بەرپرسانی کەناڵەکە نابێت بەهیچ شێوەیەک لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم قۆناغەدا توند بن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبونەوەی پەیامی بەرپرسانی گۆڕان دژی پارتی.

هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە(لڤین)ی ڕاگەیاند"عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران پەیامێکی ئاڕاستەی کارمەندان و بەرپرسانی کەناڵی کەی ئێن ئێن کردوە کەنابێت هیچ بەیاننامەیەکی توند و هیچ کارێکی ڕۆژنامەوانی توند لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی مەسعود بارزانی بکرێت لەم قۆناغەدا".

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هەریەکە لە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی لەکارخراوی کوردستان بەیاننامەیان لەسەر ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچەکە بڵاو کردەوە و بەتوندی هێرشیانکردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی بەڵام میدیاکانی گۆڕان ئامادەنەبوون بەیاننامەکان بڵاو بکەنەوە.

لەوبارەیەوە، عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆران لەسەر ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوتەوە"شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ سەرپەرشتیارانی سیاسەت و ئیعلامی بزوتنەوەکە،،لەوەش خراپتر تەعلیمات دراوە کە ناوی بارزانی بە خراپە نەهێنرێت!!!".

ئەوەیشی باسکردوە" ئەمانە وەریسەکانی نەوشیروان مستەفان؟؟؟؟".



بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ئاگاداریەکی لەبارەی ئەوانەی ئەچن بۆ حەج بڵاوکردەوە
پۆلیسی سلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی دەنگە بەهێزەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی سلێمانی دەدات
کەشناسی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە
وەزیری شەهیدان: زەوی بەسەر وارسی ئەو شەهیدانەدا دەبەش دەکەین کە تائئێستا سودمەند نەبوون
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات
مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری درێژ کردنەوەی بایکۆت دەدەن
هێزە شەعبیەکانی سەربە حکومەتی سوریا چونە ناو عەفرینەوە
کەرکوک: هه‌وڵی رفاندنی برای ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌درێت
كۆمەڵ و شیوعی لەسەر فلتەری ماڵپەرە سێكسییەكان ناکۆکن
راوێژكارێكی بارزانی: هەرێم كار بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان لەگەڵ عێراق دەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە