لڤین فەزیحەیەکی ئەو کەناڵانەی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانیان شكاند بڵاو دەکاتەوە
PM:06:44---19-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 27496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:محەمەد هەورامی
مەکتەبی سەرۆکی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان بڕی دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەریەک لە کەناڵەکانی کوڕو برازا خەرج دەکات بەرامبەر ئەو کارە نا ئەخلاقییە ڕۆژنامەوانییەیان کەماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیان پێکردوە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئەندامێکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵی ئاسمانی ڕووداوی سەربەنێچیرڤان بارزانی بە (لڤین)ی ڕاگەیاند"بەشێک لە کارمەندەکانی کەناڵی ڕووداو لەگەڵ ئەو سیاسەتەدا نین کە ئێستە ئەو کەناڵە وەک قەڵەمەکانی شەڕی ناوخۆی کاری لەسەر دەکات بەتایبەت دوای ئەو ئاڵۆزییەی بەهۆی ڕیفراندۆمە شکست خواردوەکەی بارزانییەوە توشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان بووەتەوە".

ئەوەیشی ووت"کەناڵی ڕووداوی سەربە نێچیرڤان بارزانی و کەناڵی کوردستان24ی سەربە مەسرور بارزانی بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان لەسەر نوسینگەی تایبەتی مەسعود بارزانی بۆ خەرجکراوە بەرامبەر ئەو شێوازی کارکردنەی چەند ڕۆژێکە دەستیان پێکردوە".

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند"کەناڵی ڕوداو و کەناڵی کوردستان 24 ئەخلاقی ڕۆژنامەوانیان شكاندوە".




بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ئاگاداریەکی لەبارەی ئەوانەی ئەچن بۆ حەج بڵاوکردەوە
پۆلیسی سلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی دەنگە بەهێزەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی سلێمانی دەدات
کەشناسی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە
وەزیری شەهیدان: زەوی بەسەر وارسی ئەو شەهیدانەدا دەبەش دەکەین کە تائئێستا سودمەند نەبوون
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات
مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری درێژ کردنەوەی بایکۆت دەدەن
هێزە شەعبیەکانی سەربە حکومەتی سوریا چونە ناو عەفرینەوە
کەرکوک: هه‌وڵی رفاندنی برای ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌درێت
كۆمەڵ و شیوعی لەسەر فلتەری ماڵپەرە سێكسییەكان ناکۆکن
راوێژكارێكی بارزانی: هەرێم كار بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان لەگەڵ عێراق دەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە