پیس بونی هەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە
PM:08:14---08-11-2017
ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:داستان
توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە پیسبونی هەوا و ڕایدەگەیەنێ کە ساڵانە بەهۆی پیسبونی هەواوە ١٠ ملیۆن و حەوت سەد هەزار کەس توشی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە دەبن لە سەرتاسەری جیهاندا.

توێژینەوەکە ڕۆژی یەک شەمەی ڕابردو پێشکەش کرا تێیدا باس لەوە کرا کە توێژینەوەکە لە ٣١ی ئۆکتۆبەری رابردوەوە دەستی پێکردوە و تا ٥ ی نۆڤەمبەری داهاتو بەردەوام دەبێت.

توێژەران مەنهەجێکیان سەبارەت بە کوێر بونەوەی گورچیلە پێشکەش کرد کە تیایدا ئاشکرایان کردکە پیس بونی هەوا ترسناکترین هۆکاری کوێربونەوەی درێژخایەنی گورچیلەیە.

هەروەها توێژینەوەکە باس لەوە دەکا کە توشبون بەم نەخۆشیە بەهۆی پیسبونی هەواوە جیاوازە بەپێی شوێنی جوگرافی کە زۆرترین توشبون بەهۆی هەوای پیسەوە دەکەوێتە ئەمریکا و باشوری ئاسیا.

یەکێک لە لێکۆڵەرە سەرەکیەکانی ئەم توێژینەوەیە بەناوی بنیامین بو دەڵێ توشبون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بەهۆی هەوای پیسەوە زۆر جار شاراوەیە وە زۆرترین حاڵەتیش لە مەکسیک و ناوەڕاستی ئەمریکا تۆمار کراوە.

هەر لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە کرا کە پیسبونی هەوا ئەبێتە هۆی هەندێ نەخۆشی لەوانە: نەخۆشی دڵ،نەخۆشی سیەکان، شێرپەنجە، سەکتەی دڵ و شەکرە.




یەکەم عەیبی ئایفۆنx بڵاو کرایەوە
پیس بونی هەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە
نۆیه‌مین خه‌ڵاتی لومیێر به‌ وۆنگ کاروای ده‌به‌خشرێت
حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە