لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادگاکانی هەرێم
PM:01:34---12-11-2017
ئه‌م بابه‌ته 647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پارێزەر / سۆران محەمەد غەریب

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەسەڵاتێکە کە پێی دەڵێن (دەسەڵاتی دادوەری)
١١ / ١١ ی هەموو ساڵێک دەتوانین بکەینە خاڵی دەستپێک بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ئەو دەسەڵاتە دادوەریەی کە کۆی کۆمەڵگای لە بەبایەخترین کایەدا گەندە کردوە . ئەوەی پێویستە بێتە ناو ئەم باسەوە ئەوەیە کە ناتوانرێت لە ڕێگای دەسەڵاتێکی سیاسی گەندەڵەوە دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ و بێلایەنی پێ بهێنرێتە دی .
(٤) ساڵ لەمەوبەر و لەم بەروارەدا بە بڕیارێکی پێشوەختی دادوەرە حیزبی و پاشکۆ و ملکەچ بە بەرژەوەندی خۆیان بڕیاریکی نادادپەروەرانە درا لە پەرچەکرداری ئەو ستەمەدا گەورەترین تەوژمی دژە گەندەڵی هەڵی کرد لە ڕووی دادوەرە ملهوڕ و دەستەمۆکانی سیاسەت و حیزب .
زۆرن ئەوانەی ڕۆژانە لەم هەرێمەدا ستەمیان دەرهەق دەکرێت ئەمەش کارێکی ئاساییە لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی دادگا و بڕیار بەدەستەکان لە ناو دادوەراندا بە دەست بڕیارەکانی حیزب و سیاسەتەوەن ، ، وەلێ ئەوە نائاساییە ستەملێکراو بێدەنگ و ملشۆڕ بێت بۆ بڕیاری ستەمکار ... ئینجا نەخوازە لە شوێنك پێی بگوترێت (دادگا) کە خەڵکی چاوەڕێی ئەوەی لێ بکات مافی بۆ بگەڕێنێتەوە .
دادپەرەوەری ڕەوشتە هەر کاتێک لەدەست درا بە دەستی خاوەن بڕیار ، ئەوا بێ یەک و دوو ڕەوشتی پێ لە دەست دەست دەدات ، ئینجا هەر کەسێک بێت و لە چ ئاستێکدا بێت و بڕیارەکەی هەرچۆنێک بێت .
چەندە ناداپەرەوەری بێ ڕەوشتی بنوێنێت ، سەد هێندە پەردەپۆشکردنی و بیانو هێنانەوە بۆ نادادپەرەوەریەکە مانای بێ ڕەوشتی دەردەخات .
ئاخر تۆ کە دادوەر بیت لە ئاست و پایەی باڵای دادوەری و بڕیارداندا بیت ئامادە بیت درۆ بکەیت و کاری حیزبی بکەیت و بڕیاری حیزبی بەجێ بگەیەنیت ..؟ ئەمە جگە لە نائاکاری و دوور لە ڕەوشتی دادپەرەوەرانە چ مانایەکی تر دەبەخشێت ..؟
ڕۆژگار زۆر شتی ڕون کردەوە ... لەماوەی ئەم (٤) ساڵە لەبەرەنگار بونەوە زۆر شتم بەخشی و ئامادەم بەردەوام بیبەخشم .. هەر لە بەدەستدانی کاری پیشەیم و بژێوی وەکو پارێزەرێک تا دەگاتە بەندکردنم بە ناڕەواترین شێوە و یاسا شکێنی دادوەرە گەندەڵەکان کە لە پشتی قێزەونترین کاری نامرۆڤانە و ناڕەوشتانەوە بون کە یاسایان کردۆتە ئامراز و بۆ بێدەنگ کردنی نەیارەکانیان کە دژی گەندەڵی ناو دادگاکان و دەسەڵاتی دادوەرین .. ئەمە لە کاتێکدا ئەو دادوەرانەی لە پشت ئەو کارانەوە بون دەبوایە بە بارستایی ستەم و نادادپەرەوەریان سزا بدرێن ، بەڵام ئەمە لەوڵاتێکدا دێتە پیادەکردن کە کۆمەڵگای تیادا ڕێخراو بێت و لە پای پێشێلکردنی یاسادا سزا بدرێت بەسەر پێشێلکاردا .
خەڵکانێکی زۆر وتیان بێدەنگ بە تا سزا نەخۆیت و ڕوبەڕوی توندوتیژی نەبیتەوە ...؟ ئەمانە هەر هەمویان بێ ئاگا لە ناخی هەڵقوڵای پرس و بابەتێک کە پێی دەڵێن (ماف) ئەو هەموو یاسایی و پارێزەرانەی کە ماناکەی دەزانن بەس کاری پێ ناکەن .
پێم وایە کەسێک کە پێی بگوترێت پارێزەر..!!  نەتوانێت ببێتە بەرگریکاری مافی خۆی ..؟ هەرگیز لە توانای ئەوەیدا نابێت ببێتە بەرگریکاری ڕاستەقینەی خەڵک ...
 بینیمان لەم ماوەیەی پێشودا چۆن سزای چەند دادوەر درا هەر لە گواستنەوەیان لە شوێنی کاریان تا دەگاتە پەراوێز خستنیان لە ناو دادگاکاندا... هەموو ئەو وتە و دەنگانەی ئێمەی پشتڕاست کردوە کە دادگا نەک هەر سەربەخۆ نین بە دەست هەندێک دادوەری حیزبی و پاشکۆی حیزبەوە ، بەڵکو بوەتە شوێنێک زۆر نزیکە لە (بارەگا) .
با ئەم قۆناغەی ئەمڕۆمان بۆ دادوەرە گەندەڵ و حیزبیەکان بێت ، بەڵام دواجار کە کار لە کار ترازا..؟  نە پەشیمانی دادیان دەدات و نە پاڕانەوە . هەمومان ئەوە دەزانین ڕۆژگار زۆری شتی گۆڕیوە و دەستکاری کردوە دوور لە ئاوات و خواستی ستەمکار . جا ببینن ...
دوا گوتەم : بەردەوام بونە لە دژی گەندەڵی لەبەرامبەر گەندەڵترین دەسەڵاتی دادوەری و دژەبەر وەستانە لە ڕووی دادوەری حیزبی ...



رۆژی شەهیدانی یەکێتی و چەند قسەیەک!
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادگاکانی هەرێم
لە دوای سزادانی دادوەران(سەردار و تەها).. کام دادوەر سزا دەدرێت ..؟
‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
قایمقامی سلێمانی بۆ وادەكات؟!
پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە