توركیا: عه‌فرین لە مەترسیدایە
PM:12:56---30-11-2017
ئه‌م بابه‌ته 1491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژە بۆئەوەدەکات مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ شاری عه‌فرین هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ نه‌هێڵین.

وه‌زیری به‌رگری توركیا باسی ره‌وشی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانی كرد و گووتی" له‌ عه‌فرین مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ نه‌هێڵین".

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشكه‌شی كرد، جانیكلی ووتی"هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا، ناوه‌ندی سێیه‌می چاودێریكردنیان له‌ شاری عه‌فرین ته‌واوكردووه‌".

ماوه‌یه‌كه‌ به‌رپرسانی باڵای توركیا، له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین لێدوانی جۆراوجۆر ده‌ده‌ن و پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو"پاش ئیدلب به‌ره‌و عه‌فرینیش ده‌ڕۆین".

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا هێزێكی سوپای توركیا، له‌ ناوچه‌كانی عه‌فرین نزیكبوونه‌وه‌و به‌ ئاراسته‌ی سنووره‌كانی شاره‌كه‌ جوڵان و له‌ ناوچه‌ی شێخ عه‌قیل جێگیر بوون.

به‌ڵام به‌رپرسانی خۆسه‌ری عه‌فرین، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توكیاوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ "هێزه‌كانیان به‌رگریكردن له‌ شاره‌كه‌ ئاماده‌ن".



‌هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنێک رێككه‌وتن
هه‌ڵه‌بجه‌: ‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا
نێچیرڤان بارزانی کوردستان بەجێدەهڵێت
وەزیری تەندروستی پرۆژەی راوێژكاری خێزانی بەكار دەخرێت
هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی گۆران دەکرا چی بووە؟
کاتژمێرەکانی کارەبای چەمچەماڵ زیادکرا
کۆسرەت ڕەسوڵ نەشتەرگەریەکی دیکەی بۆ ئەنجامدرا
ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا
ھەدەپە: كودەتای سەربازی لە توركیا روو دەدات
هۆشداری دەدرێت لە پێکدادانی هەرێم و بەغدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە