قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكوری سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
PM:04:18---30-11-2017
ئه‌م بابه‌ته 1345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سبه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكووری سوریا بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له‌ 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شداری له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
 
بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كی كانونی یه‌كه‌م، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكووری سوریا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكوری سوریاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه‌ تا كاتژمێر 8ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان 808 هه‌زار كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر هه‌رسێ هه‌رێمی جزیره‌، فورات و عه‌فرین دابه‌شكراوه‌ و له‌ هه‌زار و 303 ناوه‌ند هاوڵاتیان ده‌توانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.

بڕیاره‌ قۆناغی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكووری سوریا، له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 2018 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی گه‌لی باكووری سوریا به‌ڕێوه‌بچێت.

قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی باكوری سوریا

كاتی ده‌نگدان:

* پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ڕۆژی 1ی كانونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت
* پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر 8 به‌یانی تا 8 ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ژماره‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی باكوری سوریا دابه‌شكراوه‌:

* هه‌رێمی جزیره‌: 510 هه‌زار و 500
* هه‌رێمی فورات: 137 هه‌زار
* هه‌رێمی عه‌فرین: 160 هه‌زار و 995



دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە
نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە
پێشمەرگەیەک منداڵێکی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا
یەکگرتوو: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند ناکەین
وتەبێژی یەکێتی:ڕازین بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە دهۆک دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە