میدیاکەی مەسرور بارزانی هێرشی توند دەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی
PM:02:52---05-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 14769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
میدیایەكی سەربە پارتی دیموكراتی كوردستان، هێرشی توند دەكاتە سەر جێگری سەرۆكی حكومەت كە لەپشكی یەكێتیە و ئاماژە بەوە دەكات، وەستانی قوباد تاڵەبانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا نە پرۆتۆكۆلی بوو نە پێویست.

پێگەی ڕۆژنامەی(باس)ی سەربە مەسرور بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە لەسەر ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا، نوسیویەتی"بە هیچ شێوەیەك نە لەگەڵ پرۆتۆكۆلی دیپلۆماتكاریدا دەگونجێ و نە عورفێكی سیاسییە و بۆ ناو و پێگەی هەرێمی كوردستان بە نەرێنی شكاوەتەوە".

ئەو میدیایەی سەربە پارتی ئاماژە بەوەش دەكات، ئامادەبوونی تاڵەبانی لەو كرنگۆە رۆژنامەوانیەدا شرۆڤەی بوونی دووئیداریی یان كێشە لە نێوماڵی لە كوردستانی بۆ دەكرێ.

میدیاكەی پارتی نوسیویشیەتی"هەندێ لە نووسینەكانی ئەو شارەزایانە بەو ئاڕاستەیە بوون كە نەدەبوو جێگرەكەی لەگەڵ ئەو شاندەی حكوومەت بوایە، بەڵكوو دەبوو لە كوردستان مابوایە و كاروباریی سەرۆكایەتیی حكوومەتی رایی بكردایە".

بە وتەی میدیاكە دیپلۆماتكارێكی كورد بەناوی ئاراس عەبدوڵا كەلە ئەوروپایە وتویەتی"لەمێژە لەنێو كاری دیپۆلماسیدا كار دەكەم، بەڵام ئەوە یەكەم جارە حاڵەتی لەو شێوەیە دەبینم، كە جێگر لە شوێنێكی وادا لە تەنیشت سەرۆكی حكوومەتەوە بوەستێت، لە راستیدا لە رووی پڕۆتۆكۆلەوە ئەوە نابێت، تەنانەت عەیبەیەكی گەورەشە كە هەڵەیەكی وەها بكرێت".

میدیاكەی پارتی لەزای ئەو دبلۆماتكارەوە نوسیویەتی"ئەوە بۆ قورسایی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باش نییە، ئەو خوێندنەوە نەرێنییانەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە تا ئێستا لە دونیادا شتێكی وەها نەبینراوە، نازانرێ فەرەنسا چۆن بەوە پرۆتۆكۆلەكەی قبووڵ كردووە".




‌هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنێک رێككه‌وتن
هه‌ڵه‌بجه‌: ‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا
نێچیرڤان بارزانی کوردستان بەجێدەهڵێت
وەزیری تەندروستی پرۆژەی راوێژكاری خێزانی بەكار دەخرێت
هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی گۆران دەکرا چی بووە؟
کاتژمێرەکانی کارەبای چەمچەماڵ زیادکرا
کۆسرەت ڕەسوڵ نەشتەرگەریەکی دیکەی بۆ ئەنجامدرا
ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا
ھەدەپە: كودەتای سەربازی لە توركیا روو دەدات
هۆشداری دەدرێت لە پێکدادانی هەرێم و بەغدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە