برازایه‌كی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ ده‌ست حووسییه‌كان رزگاری بوو
PM:12:34---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 3429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دواى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، برازايه‌كى توانى خۆى بگه‌يه‌نێته‌ پارێزگاى مه‌ئره‌ب و له‌ ده‌ستى حووسييه‌كان رزگارى بێت.

عه‌مید تارق محه‌ممه‌د ساڵح، برازای سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ پارێزگای مه‌ئره‌ب.

تارق محه‌ممه‌د فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی یه‌مه‌ن بووه‌ و هێزه‌كه‌ی به‌وه‌ ناسراون كه‌ زۆرترین راهێنان و باشتریان چه‌كیان پێیه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری مه‌ئره‌ب، سوڵتان عه‌راده‌، داوای له‌ هه‌موو نه‌یارانی حووسییه‌كان كرد رووبكه‌نه‌ پارێزگای مه‌ئره‌ب و وتی "دڵمان و ماڵه‌كانمان بۆتان كراوه‌ن".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، دوای ده‌ربازبوونی له‌ ده‌ستی حووسییه‌كان رایگه‌یاند، خۆی سه‌رۆكایه‌تی شه‌ڕ ده‌كات بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی حووسییه‌كان.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كوڕه‌ گه‌وره‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، وتیشی"خوێنی باوكم ده‌كه‌ینه‌ دۆزه‌خێك بۆ شوێنكه‌وتووانی ئێران".

دوێنێ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، ده‌یویست له‌ سه‌نعای پایته‌خته‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی رابكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی یه‌مه‌ندا بوو، به‌ڵام له‌ رێگه‌ كه‌وته‌ بۆسه‌ی چه‌كداره‌ حووسییه‌كان و كوژرا و خالیدی كوڕیشی به‌ برینداری كه‌وته‌ ده‌ست حووسییه‌كان.

عه‌بدولمه‌لیك حوسی رابه‌ری حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ وتارێكدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه‌ و شكستهێنانه‌ به‌و پیلانگێڕییه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ دژی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان له‌ سعوودیه‌ و ئیماراته‌وه‌ پیلانی بۆ دانرابوو.



جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە