تره‌مپ په‌یوه‌ندی به‌ عەباسه‌وه‌ ده‌كات
PM:12:37---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1045 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینه‌وه‌ كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئاژانسی رۆیته‌رز هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی تره‌مپ و عه‌باس بڵاونه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تره‌مپ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌و دانپێدانانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و وتی: ئه‌مه‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ پیاده‌ی ده‌كات، له‌بارده‌بات و توندوتیژیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بن.

له‌مباره‌شه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردوو جارید كۆشنه‌ر راوێژكاری تره‌مپ و هاوكات زاواكه‌ی رایگه‌یاندبوو، هێشتا تره‌مپ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ نه‌داوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چارشه‌ممه‌ شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌خرێنه‌ روو.

هه‌وره‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تره‌مپ و عه‌باس له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كاردانه‌وه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، بڕیاره‌ تره‌مپ شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل دانیپێدا بنێت.



ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
تورکیا: هەوڵێکی تەقینەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ڤيديۆ: روسه‌كان له‌ سوريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
روسیا: ئه‌مریكا له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات
داعش پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی به‌هێزتر كرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە