حووسییه‌كان چییان له‌ ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كردووه‌
PM:12:40---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 5581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
عه‌لى عيماد، سه‌ركرده‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵاى حووسييه‌كان رايگه‌ياند، ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحيان راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستكردنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ كه‌سوكاری، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حووسییه‌كان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، ته‌رمه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌سوكاری.

دوێنێ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، ده‌یویست له‌ سه‌نعای پایته‌خته‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی (سحنان) رابكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی یه‌مه‌ندا بوو، به‌ڵام له‌ رێگه‌ كه‌وته‌ بۆسه‌ی چه‌كداره‌ حووسییه‌كان و كوژرا و خالیدی كوڕیشی به‌ برینداری كه‌وته‌ ده‌ست حووسییه‌كان.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ریازی سعوودی له‌ زاری كه‌سوكاری سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حووسییه‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ست بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، حووسییه‌كان به‌ كه‌سوكاری سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نیان راگه‌یاندووه‌، به‌ مه‌رج ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كان، هاتووه‌، كه‌ ده‌بێت واده‌ی ئه‌سپه‌رده‌كردنی به‌ خاك نادیار بێت و ته‌نیا رێوشوێنی ئه‌سپه‌رده‌كردنی بگیرێته‌ به‌ر و جگه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی كه‌سی دیكه‌ ئاماده‌ نه‌بێت و ناشبێت له‌ باخچه‌ی مزگه‌وتی ساڵح، كه‌ پێشتر سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن وه‌سیه‌تی كردبوو، تێیدا بنێژرێت، ئه‌سپه‌رده‌ بكرێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سایتی یه‌مه‌ن پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ حووسییه‌كان ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیان راده‌ستی لیوا یه‌حیا راعی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، حووسییه‌كان داوایان له‌ هۆزه‌كانی سنحان كردووه‌، ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ زێدی خۆی به‌ بێ هیچ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی ئه‌سپه‌رده‌ بكه‌ن.

دوای  كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح عه‌بدولمه‌لیك حوسی رابه‌ری حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ وتارێكدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه‌ و شكستهێنانه‌ به‌و پیلانگێڕییه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ دژی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان له‌ سعوودیه‌ و ئیماراته‌وه‌ پیلانی بۆ دانرابوو.



جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە