كوڕه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح گه‌یشته‌ ریاز
PM:12:46---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 6004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌حمه‌د، كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ كوژرا گه‌یشته‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وی باوكیشی ده‌دات.

ئه‌حمه‌د ساڵح، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئیمارات بڕیاری چاودێریكردنی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ره‌و ریاز گه‌شتی كرد، به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌شی دژایه‌تیكردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی راگه‌یاند و ئاشكراشی كرد، خۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كات كه‌ پیشتر له‌ ژێر كۆنترۆڵی باوكیدابوون.

ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ نیازیشه‌، به‌ پشتگیری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، له‌ دژی حووسییه‌كان، كه‌ كه‌مینه‌ی شیعه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، بجه‌نگێت.

كوڕه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح وتی"سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كان ده‌كه‌م، تا ته‌واوی حووسییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین".

دووپاتیشی كرده‌وه‌"خوێنی باوكی ده‌بێته‌ دۆزه‌خ بۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئێران له‌ یه‌مه‌ن".

ئه‌حمه‌د ساڵح، كوڕی گه‌وره‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحه‌ و له‌ ساڵی 1974 له‌ دایكبووه‌، له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باوكیشیدا، سه‌رۆكی پاسه‌وانی كۆماری یه‌مه‌ن بووه‌ و ئێستا له‌ ریازه‌وه‌ به‌ڵێنیداوه‌، تۆڵه‌ی خوێنی باوكی له‌ حووسییه‌كان بكاته‌وه‌.



پنتاگۆن:٦٠٠ تیرۆریستی بیانی لەلایەن هەسەدەوە بەدیلگیراون
ترەمپ:دەبمە سەرسەختترین دوژمنی پۆتین
ئوسترالیا 18 كۆچبەر و قاچاخچییەك دیپۆرت دەكاتەوە
لەتورکیا باری نائاسایی هەڵگیرا
هێزەر ناوێرت: پشتگیری خەڵکی عێراق دەکەین بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە
سەرۆکی جەهەپە بە قەرەبوو کردنەوەی ئەردۆغان سزا دەدرێت
پۆمپیۆ:ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور کاتی دەوێت ،وتائەو کاتە سزاکان بەردەوام دەبن
کەشتییەک لە کەناراوەکانی قوبرس نقومبوو
سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت لەسەر دۆخی عێراق:باوەڕدار دوو جار لەیەک شوێنەوە مار نایگەزێ
ئێران سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماردەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە