ئه‌ردۆغان تۆمه‌تی مه‌ترسیدار ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
PM:01:00---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا پێیوایه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزایان بدات و ناوبانگی توركیا بشێوێنێ، چونكه‌ ملكه‌چی سیناریۆكانیان نه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌".

ئه‌ردۆغان له‌وكاته‌ی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی پاتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ شاری ئاگری قسه‌ی كرد ووتی"ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن سزامان بده‌ن و ناوبانگمان بزڕێنن و سه‌ركۆنه‌مان بكه‌ن، چونكه‌ په‌یڕه‌ویی له‌ سیناریۆكانیان ناكه‌ین، كه‌ زۆر روونه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لای ئێمه‌ ناسراون، له‌ وڵاته‌كه‌ماندا جێبه‌جێی بكه‌ن".

سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت"ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت بزانن ئه‌وان ناتوانن بمانخه‌ڵه‌تێنن".

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان واشنتنی به‌ پاڵپشتیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" تۆمه‌تبار كرووده‌ كه‌ پارتێكی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ توركیا.

ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت"به‌شێك له‌و سیناریۆیانه‌ی دژی توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، دادگاكانه‌ دژی هاووڵاتیانی توركیا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سیناریۆی درۆ داده‌رێژن و ئامانجیان ملكه‌چكردنی توركیاو درووستكردنی درزه‌ له‌نێوان كۆمه‌ڵگای توركیادا، به‌ڵام هه‌موو نه‌خشه‌ و پیلانگێڕییه‌كانیان شكست ده‌هێنێ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت كڕنووش به‌ توركیا به‌رێت".



پنتاگۆن:٦٠٠ تیرۆریستی بیانی لەلایەن هەسەدەوە بەدیلگیراون
ترەمپ:دەبمە سەرسەختترین دوژمنی پۆتین
ئوسترالیا 18 كۆچبەر و قاچاخچییەك دیپۆرت دەكاتەوە
لەتورکیا باری نائاسایی هەڵگیرا
هێزەر ناوێرت: پشتگیری خەڵکی عێراق دەکەین بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە
سەرۆکی جەهەپە بە قەرەبوو کردنەوەی ئەردۆغان سزا دەدرێت
پۆمپیۆ:ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور کاتی دەوێت ،وتائەو کاتە سزاکان بەردەوام دەبن
کەشتییەک لە کەناراوەکانی قوبرس نقومبوو
سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت لەسەر دۆخی عێراق:باوەڕدار دوو جار لەیەک شوێنەوە مار نایگەزێ
ئێران سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماردەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە