ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته‌ تره‌مپ
PM:01:02---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆشدارى دايه‌ هاوتا ئه‌مريكييه‌كه‌ى له‌ باره‌ى مه‌ترسى "داننان به‌ قودس وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل" و دووپاتيشيكرده‌وه‌، "قودس هێڵى سووره‌ بۆ موسڵمانان".

ئه‌ردۆغان له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند"هه‌نگاوی داننانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ قودسی داگیركراو وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، ده‌بێته‌ هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل".

ئه‌ردۆغان دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت ئه‌وا، رێگه‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌گرینه‌به‌ر و جیهانی ئیسلامی له‌ رێی چالاكی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌وروژێنین".

ئه‌گه‌ری داننانی ئه‌مریكا به‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل نیگه‌رانی لای وڵاتانی ئیسلامی درووستكردووه‌ و له‌ خۆرئاواش وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی له‌ هه‌ڵهێنانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌شاردووه‌ته‌وه‌.



جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە