عەبادی: وردبینی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەم
PM:01:25---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 4067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی پێوە کردووە و ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەستیان بە وردبینکردن لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە و پرۆسەکە زۆری پێناچێت.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەیەکیان راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی  کوردستان.

عەبادی وتی لەنێو هەرێمی کوردستان رەخنە هەیە و پێیان راگەیاندووین کە بەم شێوەیە پارە خەرج مەکەن، چونکە پارەکە دەچێت بۆ لایەنگری لایەنەکان و هاووڵاتیی ئاسایی بەدەستی ناگات، بۆیە پێویستە وردبینی بکرێت".

حەیدەر عەبادی دەڵێت"وردبینی کاتێکی زۆر ناوێت، ئێستا دەستیان بە پرۆسەی وردبینی سەرەتایی کردووە".

دەشڵێت"چاودێریی داراییم راسپاردووە جارێکی دیکە وردبینی تێدابکەن، هەروەها لیژنەکەی تایببەتم لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردووە بۆ هاوکارییکردن  لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەست بە هەنگاوی سەرەتایی دەکەین بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیکردەوە فڕۆکەخانەکانی کوردستان داخرابن و وتی"فڕۆکەخانەکان دانەخراون و کراوەن، بەڵام گەشتە نێودەوڵەتیەکان لە کوردستان رێگەی پێنادرێت، بۆیە ئەمە زۆر کاریگەری نەکردووەتە سەر هاووڵاتی ئاسایی کورد، دەتوانێت بە بەغدا تێپەڕێت و گەشتی دەرەوە بکات".

لەبارەی داواکاری بەغدا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، عەبادی دەڵێت"راشکاوانە داواکارییم روونە، فڕۆکەخانەکان دەروازەی سنووریین، هەموو جیهان لەسەر ئەمە لەگەڵمانە، ئەمە روونە لە دەستووری عێراقیش، بابەتی پاسەپۆرت، بەهەمان شێوە دەروازەی سنووری لەگەڵ جیهانی دەرەوە، بەرپرسیارێتی حەسری حکومەتی ئیتیحادیین، برایان لە هەرێم پێویستە ئەمە پەسندبکەن، ئێمە ئامادەین بەتەواوی دانوستاندن بکەین".

عەبادی داواکاری لە هەرێمی کوردستان هەیە و دەڵێت"سەرەتا داوا لە هەرێم دەکەین کێشەکانی چارەسەر بکات، کێشەیەکی راستەقینە لەنێو هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئایا حکومەتی هەرێم نوێنەرایەتی تەواوی هەرێم دەکات؟".

سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆ، عەبادی وتی"بەشێوەیەکی سەرەکی و بنەڕەتی من ئامادەی گفتوگۆ و دیالۆگم، بەڵام پێویستە دیالۆگ لەسەر بنەمای دروست بێت، تاوەکو بگەینە ئەنجام، پێشوازی لە هەر دیالۆگێک دەکەم".

عەبادی باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی فەرەنسای کرد دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پاریس و گوتی "بەڕێز ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی پێوەکردووم و پێمگوت هەڵوێستی ئێمە روون و وەک پێشتر لە پاریس رامانگەیاندووە و ئێستاش رایدەگەیێنینەوە، ئامادەم بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی حکومەت، شاندی حکومیی لێرە، شاندێکی حکومی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و دانوستاندن دەکەین. لە کۆتایی کوردەکان گەلی ئێمەن، من بەدوای ئەوەم خزمەتگوزارییەکانیان پێبگات و مووچە و شتێکی دیکەیان بۆ بنێرین، ئێمە ئەوەمان دەوێت، پێویست بەوە ناکات، کەسێک فشارمان بکاتە سەر تاوەکو خزمەتگوزارییان بۆ دابینبکەین، هاووڵاتیانی کورد گوێبیستی ئێمەن، ئێـمە رژدین لەسەریان".

لەبارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت "ئامادەن بۆ گفتوگۆ" بەڵام هێشتا گفتوگۆ دەستیپێنەکردووە، عەبادی وتی"ئێمە کێشەمان هەیە، کێشەیەکی سیاسی لە هەرێم هەیە، دەمانەوێت میکانزمەکان تەواوبن، تاوەکو هاوکاری هاووڵاتیان بکەین لە هەرێمدا، بەشێک لە دیالۆگ لەسەر ئەمە وەستاوە، تەنانە شاندێکی باڵای سەربازیمان پێکهێنا لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەین تاوەکو رێگری لە خوێنڕشتن بکەین، هەندێک لە هەرێم سوورن لەسەر خوێنڕشتن، تەنانەت پێیانوابوو ئەمە پاڵەوانییەتییە، ئێوە بینیتان لە میدکانەوە جەنگاوەری عێراقییان دەکوشت و شانازیان پێودەکرد، ئێمە ئەوەمان نەکرد و رامانگەیاندووە، ئەمە زیانە".



عادل عەبدولمەهدی:زۆری ژمارەی ڕاوێژکاران و بەڕیوەبەران بوجەی وڵاتی ماندوو کردوە
سائیرون:دەبێ کوتلە سیاسیەکان سازش لەسەر دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن بکەن
وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین
ئەفسەرێکی هەواڵگری لەکەرکوک کوژرا
مەرسومی خانەنشینی بۆ سەرۆک کۆماری پێشوو و جێگرەکانی دەرچوو
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت
ڕۆڵی قاسم سلێمانی چی بوو پێش دانانی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار
سه‌در په‌یامێك ئاڕاستەی سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌کات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە