مه‌رجێكی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی ده‌گۆڕدرێت
PM:04:19---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 14696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتیمانیی شاری سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، كه‌ بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی، مه‌رجی ته‌مه‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ش له‌م مانگه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتیمانیی شاری سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (لڤین) كه‌وتووه‌"له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی بگاته‌ (10) ساڵ، ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانیی، بكات".

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پێشتر مه‌رجی ته‌مه‌نی هاووڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی (12) ساڵ دیاری كرابوو.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تۆماره‌كانیان سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانییه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (سلێمانی، ڕانیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، دوكان، بازیان، چوارقوڕنه‌، به‌كره‌جۆ) و ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واو كردووه‌، ده‌توانن له‌ ئێستاوه‌ له‌ ڕۆژانی ده‌وامی فه‌رمی ، مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی بكه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ و پێناسی عیراقی.



دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پۆلیسی ڕاپەڕین:هاوڵاتیەک بەبرینداری دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە