هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بێدەنگی شکاند
PM:04:39---06-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 16434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان لەدووزخورماتوو، لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی قەزاکە و باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان دەدوێت و دەشڵێت"ئیتر دووز چێتی دەکەم".

لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان لە دووزخورماتوو کەپێکهاتوون لەکۆمەڵێک کەسی یاسایی و پسپۆڕ و خۆبەشی دووزخورماتوو، لە دیدارێكدا بارودۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان و بەتایبەت دووزخوماتوو لەڕووی سیاسی و ئیداری و مرۆییەوە تاوتوێکرا. 

لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نیگەرانییەکانی بۆ دۆخی مرۆیی هاوڵاتیان لەناوچە دابڕێندراوەکان بەگشتی و دووزخورماتوو بەتایبەت دووپاتکردەوە،  کار و هەوڵی گەنجانی تیمەکەشی بۆکۆکردنەوە و دۆکیۆمێنیت کردنی هەموو ئەو تاوان و وێرانکاریانەی بەسەر هاوڵاتیاندا هاتووە بەرزنرخاند، بۆ پیشاندانی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی دووزخورماتوو و فشار خستنەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆئاوڕدانەوە لەو شارە.

لە وتەیەکیاندا، گەنجانی تیمەکە لەگەڵ خستنەڕووی هەوڵەکانیان بۆکۆکردنەوەی داتاو ئامارەکان و کردنەوەی دۆسێیەکی یاسایی دژ بەئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و هەروەها گەیاندنی بەڵگەکانیان بەرێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، داوایان کرد هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانیان بێت.

لەبەرامبەریشدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانیان دەربڕی و وتیشی"ئیتر دووز چێتی دەکەم"، باسیلەوەشکرد وەک یەکێتیی نیشتمانی بەردەوام لە هەوڵدان بۆئەوەیدۆخی شارەکە هێوربکرێتەوە و هاوڵاتیانی ئاوارە بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانیان و هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵیش ئاوڕی جددی لەو قەزایە و دانیشتوانەکەی و بەتایبەت ئاوارەکانی دووزخوورماتو بدەنەوە.

قەزای خورماتوو، یەکێکە لە شارە کوردستانییە کێشە لەسەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ، کە بە دووری ٧٠ کم دەکەوێتە باشوری پارێزگای کەرکوک، بە ١١٠ کم لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و ٢٠٠ کم لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، لە ئێستادا رێژەی دانیشتوانەکەی ١٩٠ هەزار کەس دەبێت، کە بریتین لە پێکهاتەکانی نەتەوەی کوردو عەرەب و تورکمان، لە رووی ئاینییەوە دابەشبوون بەسەر مەزهەبەکانی سوننە و شیعە.



‌هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنێک رێككه‌وتن
هه‌ڵه‌بجه‌: ‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا
نێچیرڤان بارزانی کوردستان بەجێدەهڵێت
وەزیری تەندروستی پرۆژەی راوێژكاری خێزانی بەكار دەخرێت
هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی گۆران دەکرا چی بووە؟
کاتژمێرەکانی کارەبای چەمچەماڵ زیادکرا
کۆسرەت ڕەسوڵ نەشتەرگەریەکی دیکەی بۆ ئەنجامدرا
ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا
ھەدەپە: كودەتای سەربازی لە توركیا روو دەدات
هۆشداری دەدرێت لە پێکدادانی هەرێم و بەغدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە