وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا داوای كوشتنی هاووڵاتییه‌كانی ده‌كات
PM:01:34---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 2542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
گه‌ڤین ولیامسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا، داوا ده‌كات شوینی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بریتانیانه‌ دیاری بكرێت كه‌ چوونه‌ته‌ ناو داعش و شه‌ڕ بۆ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و شوێنانه‌دا بكوژرێن و رێگه‌ نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان".


ولیامسن به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانی وتووه‌"به‌سانایی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێت تیرۆریست بكوژرێت، تا نه‌توانن زیان به‌ بریتانیا بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك بۆ بنبڕكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و كۆتاییهێنان پێیان بدرێت".


وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا به‌ڵینیداوه‌، چاودێری ئه‌و چه‌كداره‌ بریتانیانه‌ی ناو رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان بكه‌ن، كه‌ جگه‌ له‌ سووریا و عێراق چوونه‌ته‌ ناو وڵاتانی دیكه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێنه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بەریتانیا".


ولیامسن وتوویه‌تی"ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌بكرێت هیچ رووبه‌رێكی ئارام بۆ ئه‌وان نه‌مێنێته‌وه‌، تا نه‌توانن بچنه‌ وڵاتێكی دیكه‌ و كلتووری مه‌رگ و رق و كینه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌".


ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیره‌ بریتانییه‌كه‌، هاوكاتی ئاماده‌بوونی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان بوو له‌ به‌رده‌م دادگا، به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی تیرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، له‌ رێگه‌ی بۆمب و چه‌قۆوه‌.


نه‌عیمۆر زه‌كه‌ریا ره‌حمان، كه‌ به‌ پلاندانان بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب له‌به‌رده‌م "داونینگ ستریت" و پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی به‌ پشتێنی بۆمبریژكراو و چه‌قۆوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكوژێ هێنرایه‌ به‌رده‌م دادگا و هه‌وڵه‌كه‌ی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن وه‌زیره‌ بریتانییه‌كه‌وه‌ باسكرا.




ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
تورکیا: هەوڵێکی تەقینەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ڤيديۆ: روسه‌كان له‌ سوريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
روسیا: ئه‌مریكا له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات
داعش پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی به‌هێزتر كرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە