ئەمریکا هێزەکانی مارێنز دەخاتە ئامادەباشی
PM:03:21---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 5808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌ مارێنز ناسراون، له‌ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیركراون، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌باشیه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسیه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ وڵاتانی موسڵمان هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "ئێمه‌ پلانێكی تایبه‌تمان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژیه‌ك ئاماده‌كردووه‌"، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كی پێشوه‌خته‌، هێزێكی فیرقه‌ی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه‌، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێیه‌.

سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكس تیله‌رسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ برۆكسل كردووه‌‌ و بڵاویكردۆته‌وه‌، تیله‌رسۆن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیانه‌وه‌ به‌ساردی پێشوازی لێكراوه‌. هاوكات سایتێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانی ئه‌وروپی له‌ واشنتۆن ناڕازین.


فۆرن پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم و ناساندنی ئه‌و شاره‌ وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل به‌ ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه‌، بۆئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا بكات و ره‌خنه‌بارانی بكات.


هاوكات به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلیش رایانگه‌یاند، ئه‌وان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك له‌ ئاماده‌باشیدان. له‌مباره‌شه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ یۆرام هاڵفی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئۆرشه‌لیم گوتی، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌، ئه‌گه‌ری روودانی توندوتیژی له‌ئارادایه‌ و گوتی "له‌ هه‌رساتێكدا ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌".




ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
تورکیا: هەوڵێکی تەقینەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ڤيديۆ: روسه‌كان له‌ سوريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
روسیا: ئه‌مریكا له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات
داعش پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی به‌هێزتر كرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە