نیۆیۆرك تایمز: له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌كه‌ی دۆسیه‌ی سه‌ڕافدا ناوی ئه‌ردوغان هه‌یه‌
PM:03:27---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 4832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز گومانی هه‌یه‌، مه‌به‌ست له‌ به‌یه‌فه‌ندی كه‌ له‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی دۆسیه‌ی سه‌ڕافدا هاتووه‌، ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.‌

 


دوای ئاشكرابوونی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی "نهێنی" له‌ دۆسیه‌ی دژ به‌ ره‌زا سه‌ڕافی كارسازی توركی - ئێرانی، كه‌ به‌پاساوی ساخته‌كاری و شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران زیندانیكراوه‌، یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان سه‌رنجی رای گشتی و میدیاكانی راكێشاوه‌، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا "گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ماوه‌ی 6 خوله‌ك و 40 چركه‌" ئه‌نجامدراوه‌ و ناوی "به‌یه‌فه‌ند واتا رێزدار" ده‌گوترێته‌وه‌، كه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت مه‌به‌ست له‌ "به‌یه‌فه‌ند" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ڕاف په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات ده‌ڵێت "قسه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود و به‌كر ده‌كه‌م"، كه‌ به‌گوێره‌ی نیۆیۆرك تایمز، مه‌به‌ست له‌ مه‌ولود"مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌" و به‌كریش "به‌كر بۆزداگ وه‌زیری پێشووی دادی توركیا و وته‌بێژی ئێستای حكومه‌ته‌".

هه‌وره‌ها وتوویه‌تی"پارێزه‌ر شه‌یداش قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردووه‌".

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌"شه‌یدا قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌یه‌فه‌ند ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا داوای لێده‌كات به‌یه‌فه‌ند قسه‌ له‌گه‌ڵ ئۆباما بكات، راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، ئه‌مه‌ دۆسیه‌ی سه‌ڕاف نییه‌، به‌ڵكو دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه‌، به‌كر زانیاری زیاتر ده‌داته‌ به‌یه‌فه‌ند.


ئیبراهیمیش "كه‌ گومان ده‌كرێت ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا بێت" زانیاریه‌كان وه‌رده‌گرێت و قسه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود و به‌كر ده‌كات".


رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتووه‌ و له‌ 4ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و ناوانه‌ی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا ئاماژه‌یانپێكراوه‌ بریتین له‌، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، به‌كر بۆزداغ وه‌زیری پێشووی داد و ئه‌وه‌ی به‌دوای ئۆباماشدا ده‌گه‌ڕێت واتا "به‌یه‌فه‌ند" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.


ره‌زا سه‌ڕاف كه‌ كارسازێكی توركی - ئێرانیه‌ و به‌ 7 تۆمه‌تی جیاواز له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه‌، زۆربه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی ساخته‌كاری و سپیكردنه‌وه‌ی دراوی ئێرانی و شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

 




پنتاگۆن:٦٠٠ تیرۆریستی بیانی لەلایەن هەسەدەوە بەدیلگیراون
ترەمپ:دەبمە سەرسەختترین دوژمنی پۆتین
ئوسترالیا 18 كۆچبەر و قاچاخچییەك دیپۆرت دەكاتەوە
لەتورکیا باری نائاسایی هەڵگیرا
هێزەر ناوێرت: پشتگیری خەڵکی عێراق دەکەین بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە
سەرۆکی جەهەپە بە قەرەبوو کردنەوەی ئەردۆغان سزا دەدرێت
پۆمپیۆ:ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور کاتی دەوێت ،وتائەو کاتە سزاکان بەردەوام دەبن
کەشتییەک لە کەناراوەکانی قوبرس نقومبوو
سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت لەسەر دۆخی عێراق:باوەڕدار دوو جار لەیەک شوێنەوە مار نایگەزێ
ئێران سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماردەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە