ماكرۆن: به‌م زوانه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاریی‌ راده‌گه‌یه‌نرێت
PM:03:44---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 4578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ ‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان ‌و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ قه‌ته‌ر كۆبوه‌وه‌ ئاماژەی بۆئەوەکرد هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕی‌ داعش به‌م زوانه‌ كۆتایی‌ دێت، به‌ڵام ئه‌ركی‌ دیكه‌یان له‌ پێشه‌.

ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی‌ باڵا، به‌سه‌ردانێكی‌ یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، ماكرۆن سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانی‌ كرد‌و چه‌ند پرسێكی‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان تاوتوێ‌ كرد.

دواتر سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر كۆبوه‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ باش هه‌بێت بۆ ئاڵۆگۆڕی‌ زانیاریی‌ له‌نێوان وڵاتاندا، له‌پێناو نه‌هێشتنی‌ تیرۆر ‌و توندوتیژی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا.

باسی‌ له‌وه‌ش كرد، تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ جیهان، بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌هه‌موو لایه‌ك كار بۆ بنبڕكردنی‌ بكه‌ن.



ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
تورکیا: هەوڵێکی تەقینەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ڤيديۆ: روسه‌كان له‌ سوريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
روسیا: ئه‌مریكا له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات
داعش پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی به‌هێزتر كرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە